مامۆستایانی کۆبانێ ڤیان ئامارا بیردێننەوە

14:49

ژنها

کۆبانێ – مامۆستایانی کانتۆنی کۆبانێ لە ساڵیادی گیانبەختکردنی مامۆستا ڤیان ئاماڕا ڕێپێوانێکی جەماوەریان ئەنجامدا.

بۆ یادکردنەوەی ساڵیادی گیانبەختکردنی تێکۆشەر ڤیان ئاماڕا مامۆستا و شەڕڤانی ڕۆژئاوای کوردستان، بە دەستپێشخەری مامۆستایانی کۆبانێ ڕێپێوانێکی جەماوەری لە کانتۆنی کۆبانێ بەرێوەچوو. رێپێوانەکە لەبەردەم پەیمانگای ڤیان ئاماڕا تا گۆرستانی شەهیدانی کۆبانێ بەردەوام بوو.

کاتێک ئاپۆڕای جەماوەر گەیشتە سەر گۆڕستانی شەهیدان، مامۆستا جیهان حەسەن وتەیەکی پێشەکەش کرد، ناوبراو وتی: "شەهید مامۆستا ڤیان خاوەن ڕۆحێکی بەرخۆدانی بوو، زۆر لە کارەکەی حەز دەکرد، ئەرکی ئێمەی مامۆستایان ئەوەیە کە خاوەنداری لە ڕەنجی مامۆستا ڤیان ئاماڕا بکەین، بۆ ئەوەشە کە ئەمڕۆ هەموومان لێرە کۆبووینەتەوە."

ڤیان ئاماڕا مامۆستای زمانی کوردی لەگەڵ تێکۆشەر ڕۆستەم کۆبانێ لە ٢٥ تەمموزی ٣٠١٣دا لە گوندی (کەدالە) ی سەر بە کانتۆنی کۆبانێ گیانی بەختکردبوو.

چالاکیەکی بیرهێنانەوە بەدەم وتنەوەی شەهیدان نامرن کۆتایی هات.

(ش ب)