دەلال ئامەد: گەریلاکانی وەفادار بە خوێنی شەهیدان شکستیان بە کۆماری تورکیا هێنا

15:54

ژنها

ناوەندی هەواڵ - لە ساڵڕۆژی گیانبەخت کردنی گەریلا رێبەر ئامەد ئەندامی ئاکادیمیای ئاپۆلۆ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، لە رێورەسمێکی بەشکۆدا یادی کرایەوە.

رێورەسمی بەرز راگرتنی یادی گەریلا محەمەد شا‌هـ یلدەنیز ناسراو بە رێبەر ئامەد، ئەندامی ئاکادیمیای ئاپۆلۆ کە لە ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە ٢٥ی تەمموزی ٢٠١٥ گیانی بەخت کرد، بە بەشداریی ژمارەیەک لە گەریلا بەڕێوەچوو.

لە رێورەسمەکەدا دەلال ئامەد، فەرماندەی یەژاستار قسەی کرد و تیشکی خستە سەر ژیانی شۆڕشگێڕی رێبەر ئامەد و فیداکارییەکانی و رایگەیاند،کۆماری تورکیا لە بەرامبەر بەرخۆدانی هاوسەنگەرانی گەریلا رێبەر ئامەد دا تووشی شکست بووە.

دەلال ئامەد ئاماژەی بە شەڕی دەوڵەتی تورکیا لە دژی گەلی کورد کرد و دەستنیشانی کرد: لە چوارچێوەی شەڕی ئاکەپە لە دژی گەلی کورد، سوپای تورکیا لە هەوڵی لەناوبردنی تەڤگەری ئازادیخوازی گەلی کورد دا بە هەموو هێزییەوە هێرشەکانی بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مێدیا دەست پێ کرد،لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا بۆ سەر گەریلا، ژمارەیەک لە هەڤاڵانمان گیانیان لە دەست دا، بۆ بەرزراگرتنی یادی ئەو گیانبەخت کردوانە، گەریلا قۆناغێکی نوێی تێکۆشانی لە دژی کۆماری تورکیا دەست پێ کرد، ئەنجامی ئەو تێکۆشانەش بە بونیادنانی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی لە کوردستان و ئازادی رێبەر ئاپۆ دەبێت.

فەرماندەی یەژاستار دەلال ئامەد، جەختی کردەوە، کە تێکۆشان لە دژی داگیرکاری بە هێزتر دەکەن و هەموو شوێنێک دەکەنە مەیدانی تێکۆشان، گەلی کوردیش لە داواکارییەکانی پاشگەز نابێتەوە و تورکیا تووشی قەیرانی جدی بوەتەوە، کودتاکەی ١٥ی ئەم مانگە لە تورکیا، سەلمێنەری قەیرانی دەسەڵاتدارانی تورکیایە.

(ش ب)