چەتەکانی داعش کۆمەڵکوژیەکتریان لە فەڕەنسا ئەنجام دا
16:42
ژنها
فەرەنسا - ئه‌مڕۆ دوو چەکداری سەر بە چەتەکانی داعش شەش کەسیان لە کڵێسایەک له ناوچه‌ی سان ماریتیم له شاری رووان-ی باکوری فه‌ره‌نسا کوشت کە یەکێکیان قەشەی کلێساکە بوو.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووكه‌سی چه‌قۆ به‌ده‌ست ژماره‌یه‌ك كه‌سیان به بارمته‌گرت له كه‌نیسه‌ی سانت ئیتیان له‌نزیك شاری رۆون لە ناوچەی نۆرماندی له باكوری فه‌ڕه‌نسا، بە گوێرەی دواین زانیاریەکان زیاتر شەش کەس لە ڕوودواەک کوژراون و تا ئێستاش بە فەرمی زیانەکان ڕانەگەیاندراون.
هاوکات لەناو کوژراوەکاندا، قەشەی کڵیساکەش هەیە کە دەوترێت سەری بڕدراوە، دوو خوشکی ڕاهیبەش لەناو دەستەبەرکراواندا بوون کە یەکێکیان توانیویەتی لە دەستیان هەڵبێت و پۆلیس ئاگاداربکاتەوە.
هه‌ر به‌گوێره‌ی میدیاکانی فه‌ره‌نسا، چەکدارەکان کاتێک کە چوونەتە ناو کڵیساکەوە هاواریان کردوە داعش و هه‌ردوو چه‌کداره‌که‌ش له هه‌ڵمه‌تێکی پۆلیسدا کوژراون.
بە پێی ڕاپۆرتەکان یەک لە پۆلیسەکان بریندار بوە و هەردوو چەکدارەکان کوژراون.
کڵێسا‌ی سان ماریتم کەوتۆتە ١٢٥کیلۆمەتری باکوری ڕۆژئاوای پاریس-ەوە.
دوای ڕووداوەکە فرانسوا ئۆلان، سەرۆک کۆماری فەره‌نسا و بڕنار کازانۆ وەزیری وڵاتی فەرانسا بەرەو شوێنی ڕووداوەکە ڕێکەوتن.
هاوکات هەر دوای ڕووداوەکە چەتەکانی داعش بەرپرسیارێتی لە ئەنجامدانی ئەو هێرشە راگەیاند.
(ش ب)