لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕژێم بەردەوامە لە وێرانکاری ژینگە

17:44

ژنها

ناوەندی هەوال - بەپێی هەواڵی ماڵپەری ژینگەوان،ئاگری دارستانەکانی کوردستان کوژانەوەی نییە و رۆژانە بە شێوەی گوماناوی هاوکات چەند ناوچەی جیاجیا لە کوردستان دەکەوتە بەر تەوژمی ئاگری نەیارانی سرووشتی کوردستان.

رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ۳ی گەلاوێژی دارستانەکانی پشت نەخۆشخانەی شاری پاوە ئاگریان تێبەردرا و کە تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە ئاگری دارستانەکانی ئەو ناوچە بەردەوامە بە وتەی شایەت حاڵان رووبەرێکی بەرچاو لە ناوچەکەی گرتووەتەوە،خەسارێکی بەر چاو بەر سرووشت و ژینگەی ناوچەکە کەوتووە.

شایانی باسە دارستانەکانی پشت نەخۆشخانەی شاری پاوە لە ماوەی دە رۆژی رابردوودا بۆ جاری چوارەمە ئاگرییان تێبەر دەبێت کە لەم ئاگر ئاگرکەوتنەوانەدا بە دەیان هکتار لە دارستانەکانی ناوچەکە سووتاوە.

یەکێ لە هاوڵاتیانی شاری پاوە بە سایتی ژینگەوانی راگەیاندوە کە زۆر بەی هەرە زۆری ئاگرەکان لە کەمتەرخەمی ناوندەکانی حکومەت روودەدات هاوکات هاوکاری نەکردنی پێویست لە کاتی ئاگرکەوتنەوەکان دابین نەکردنی کەرەستەی بۆ کۆژانەوەی ئاگرەکان، هەروەها بێدەنگی ناوندەکانی حکومەت لەو بوارەدا هۆکاری سەرەکی زیاتر سوتاندنی دارستانەکانی ناوچەکەیە.

هەروەها لە شاری مەریون و لە گوندی هەنجیران بەشی خاڵ میراوا لەلایەن کەسانێکی نەناسراو ئاگر لە دارستانەکانی ئەو ناوچە بەردرا و کە تا کاتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە ئاگری دارستانەکانی ناوجەکە بەردەوامە سات بە سات زیاتریش دەکات زەرەروو و زیانێکی یەکجار زۆر بە سرووشت و ژینگە و گیان لەبەرانی ناوچەکە گەشتووە.

لە ماوەی یەک حەوتووی رابردوودا دارستانەکانی مەریوان بە شێوەیەکی گۆمانناوی رۆژانە لە چەند شۆێنی جیاواز ئاگریان تێبەردبێت و کەمتر خەمی ناوندەکانی حکومەت لە پیوندی لەگەڵ ئاگرتێبەردانی ناوچەکە هۆکاری سەرەکی ئەم ئاگرکەوتنەوانەیە و بەشێکی بەرچاو لە سۆتاندنی دارستانەکانی حکومەت لەلایەن خۆدی دەست پیوندیەکانی حکومەت و هێزەکانی سوپا لە کوردستان بەرێوە دەچێت.

شایانی ئاماژەیە لە هەر دوو حاڵەتی ئاگرکەوتنەوەکەی پاوە و شاری مەریوان ژینگە دۆستان خەڵکی نیشتمان دۆستی ناوچەکە و کۆمیتەی بەرگری لە ئاگری ئەنجۆمەنەکانی سەۆزی چیای مەریوان ئەنجۆمەنی ژیوای پاوە سە قاڵی کۆژانەوەی ئاگری دارستانەکانن.

قەڵای مێژوویی ئیمام لە شاری مەریوان بۆ جاری سێیەم دەسوتێنرێت

هەروەها رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ۳ ی گەلاوێژ دارستانەکانی دەورووبەری قەڵای مێژووی ئیمام لە نزیک شاری مەریوان کەوتە بەر شەپۆلی ئاگری دوژمنانی سروشتی کوردستان، رووبەرێکی بەر چاو لە دارستانەکانی ئەو شوێنە بەتەواوی سووتا، خەسارێکی ژینگەی بەر ژینگە و گیانلەبەرانی ناوچەکە کەوت.

شایانی باسە لە دەورووبەری قەڵای مێژووی ئیمام لە ماوە بەهاری رابردوودا لەلایەن ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان کۆمەڵێک لە مامۆستایانی شاری مەریوان چەند هەڵمەتی نەمام چاندیان لەوێ بە رێوە بردووە کە لەم ئاگرکەوتنەوە بەشێکی بەرچاوی ئەو دارستانانە بە تەواوی لە ئاگردا سووتاون.

جێگای ئاماژەیە لەم ئاگرکەوتنەوە قەڵای ئیمام کە تا کاتی بڵاو بوونەوە ئەم هەواڵە هەر درێژەی هەیە زیاتر لە ٤۰هکتار لە دارستانەکانی ئەو ناوچە بە تەواوی سووتاوە

(ش ب)