قامیشلۆ، تەقینەوەیەکی بەهێز ڕوویدا

11:22

ژنها

قامیشلۆ - لەگەڕەکی غەربی شاری قامیشلۆ تەقینەوەیەک ڕوویدا و شەهید و برینداری لێکەوتەوە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٩:٢٥ لە سەر ڕێگای عاموودە لە بەرامبەر ئاسایشی غەربی تەقینەوەیەک روویدا، بە گوێرەی زانیاری بینەرانی ڕووداوەکە، بارهەڵگرێک لەبەردەم خاڵێکی ئاسایشی ناوچەکە تەقیوەتەوە.

لەو تەقینەوە دژوارەدا شەهید و بریندار هەیە و زیانێکی زۆریش بەر خانوو و دوکانی دەوروبەری ڕووداوەکە گەیشتووە و بەهۆی دژواری تەقینەوەکە بەرمیلی نەوتی ماڵی هاوڵاتیانیش تەقیەوەتەوە.

قوربانیەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شارەکە.

تائێستا ژمارەی تەواوی قوربانیەکان ئاشکرا نەکراوە، ئاسایش لە شوێنی ڕووداوەکە بەدواداچوون دەکات.

زانیاری زیاتر بڵاو دەکەینەوە...

(ش ب)