هێزەکانی تورکیا گەنجێکی ڕۆژئاوا دەکوژن و تەرمەکەی دەسوتێنن
11:39
ژنها
ناوەندی هەواڵ – هێزەکانی دەوڵەتی تورکیا دوای ئەوەی گەنجێکی ٢٨ ساڵی ڕۆژئاوا ی کوردستان دەکوژن و تەرمەکەی دەسوتێنن.
ئاژانسی ھەواڵی ھاوار بڵاویکردەوە کە سوپای تورکیا گەنجێکیان لەکاتی گەڕانەوەی لە باکوری کوردستانەوە بۆ ڕۆژئاوا کوشتووە و، دواتریش تەرمەکەیان سووتاندووە.
ئاژانسی ھاوار روونیشیکردەوە کە گەنجەکە ناوی خەلیل عەبدە و لە دایکبوونی ساڵی ١٩٩٨ی ریفی منبجە و کاتێک ویستویەتی لەگەڵ ھاورێیەکی لە باکوری کوردستانەوە بۆ ڕۆژئاوا بگەڕێتەوە، ھێزەکانی پاسەوانی سنووری تورکیا تەقەیان لێکردوون و ھەردوکیان برینداربوون.
ئاماژەشیدا بەوەی کە دواتر سەربازەکانی تورکیا خەلیلیان بە برینداری کوشتووەو کاتێکیش دانیشتوانی گوندی “مەنبەح”، تەرمەکەیان وەرگرتۆوەو بۆیان دەرکەوتووە کە سوتێندراوە.
(ش ب)