"لە تەقینەوەی قامیشلۆدا زیاتر لە ٥٠ شەهید هەیە"

13:19

ژنها

قامیشلۆ – هاوسەرۆکی دەستەی کاروباری ناوەخۆی کانتۆنی جزیرە بە ڕۆناهی تیڤی ڕاگەیاند کە لە تەقینەوەکەی ئەمڕۆی شاری قامیشلۆ زیاتر لە ٥٠ شەهید و زیاتر لە ١٠٠ بریندار هەیە.

کەنعان بەرەکات هاوسەرۆکی دەستەی کاروباری ناوەخۆی کانتۆنی جزیرە، لە بە (ڕۆناهی تیڤی )ڕاگەیاند کە لە تەقینەوەکەی ئەمڕۆی شاری قامیشلۆ زیاتر لە ٥٠ شەهید و زیاتر لە ١٠٠ بریندار هەیە.

هاوکات ڕایگەیاند کە تیمەکانی تەندروستی مانگی سور لە شوێنێ ڕووداوەکە پشکنین و بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکە دەکەن.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٩:٢٥ لە سەر ڕێگای عاموودە لە بەرامبەر ئاسایشی غەربی تەقینەوەیەک روویدا، تا ئێستاش بەدواداچوون بۆ ڕووداوەکە دەکرێت و تا ئێستا یەکێک بووە لە تەقینەوە هەر خوێناویەکانی ڕۆژئاوای کوردستان.

(ش ب)