منبج، خۆشحاڵی ژنان و منداڵانی ڕزگار بووی دەستی داعش
15:51
دەنیز یەشیلورت / ژنها
منبج – ئەنجومەنی سەربازی منبج، ٧٥٠ هاوڵاتی لە دەستی چەتەکانی داعش ڕزگار دەکەن، ژنان و منداڵانیش خۆشحاڵی خۆیان دەردەبڕێت.
شەرڤانانی ئەنجومەنی سەربازی منبیج، لە چوار ڕێیانی ئەلڕەبیتا و دەلە و گەڕەکی ئەلکەچلی، ٧٥٠ کەسی مەدەنیان ڕزگار کرد.
ئۆپەراسیۆنی شەهید فەرماندە فەیسەل ئەبو لەیلا بەسەرکەوتووی بەردەوامە، شەرڤانانی ئەنجومەنی سەربازی منبیج هەنگاو بە هەنگاو بەرەوە ناوەندی شار پێشڕەوی دەکەن، لە شەڕی نێوان شەرڤانان و چەتەکان ڕۆژانە سەدان کەسی مەدەنی لە دەست چەتەکان ڕزگار دەبن.
لە چوارچێوەی ڕزگارکردنی گەڕەکەکانی منبیج، ئەمڕۆ ٧٥٠ کەس لە ناوچەی چوارڕیانی ئەلڕابیتا، دەلە و گەڕەکی ئەلکەچلی ڕزگار کران.
پاش ڕزگارکردنی مەدەنیەکان لە دەست چەتەکان، شەرڤانان خەڵکیان بەرەوە ناوچە ئارامەکان بەڕێکر.
لەلایەکیترەەوە ژنان و منداڵانی ڕزگار بوویی چەتەکانی داعش خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی، ئەو ژن و منداڵانەی ڕزگاریان بووە خۆشخاڵی خۆیان دەربڕی.
ژنان ڕایانگەیاند: "لە ناوچەی لوغمڕێژکراو دا هاتین، لەکاتی دەرکەوتمان لەناو شاردا بەچەکی نیشانبڕ تەقەیان لێدەکردین، ئێستاش خۆشحاڵین و سوپاسی ئەنجومەنی سەربازی منبج دەکەین، سوپاسی شەرڤانان دەکەین."
منداڵانیش بە زەردەخەنەوە دەڵێن کە ئەوان ئیتر ڕزگاریان بوە. منداڵان وتیان: "ئێمە بووینەتە شایەتی دڕندەیی چەتەکانی داعش."
(ش ب)