لە ڕۆژئاوا سێ ڕۆژ پرسە ڕاگەیاندرا
16:38
ژنها
ناوەندی هەواڵ - کۆردیناسیۆنی گشتی کانتۆنەکانی رۆژئاوای کوردستان دوای هێرشە خوێناویەکەی ئەمڕۆی قامیشلۆ، بە لێدوانێک لە سەرتاسەری ڕۆژئاوا بۆ سێ ڕۆژ پرسەی ڕاگەیاند.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٩:٢٥ لە گەڕەکی غەربی شاری قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان، تەقینەوەیەک روویدا، ژمارەی شەهیدان سات بە سات لە بەرزبوونەوەدایە. تا ئێستا زیاتر لە ٥٠ کەس شەهید بووە و نزیکەی ٢٠٠ بریندار هەیە. هاوکات زیانێکی زۆری مادیش بەر خانوبەرە و ئەو گەڕەکە کەوتوە.
دوای ئەو هێرشە خوێناویە، بۆ رێزگرتن شەهیدان، کۆردیناسیۆنی گشتی سێ کانتۆنی رۆژئاوا(جزیر، عەفرین، کۆبانێ) سەرەتا سەرەخۆشی لە گەلی کورد و کەسوکاری شەهیدان دەکات و هیوای چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازێت، هاوکات بۆ سێ ڕۆژ لە سەرتاسەری ڕۆژئاوا پرسەی ڕاگەیاند.
هەروەها بە بانگەوازیەک داوا لە هەموو دەستەکانی خۆبەڕێوەبەری دەکات کە لە هەموو ڕوێکەوە هاوکاری کەسوکاری شەهید و برینداران بکەن، بەتایبەتیش دەستەی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی.
لە بەردەوامی لێدوانەکەیدا کۆردیناسیۆنی گشتی سێ کانتۆنی رۆژئاوا، ڕادەگەیەنێت: "بە گەلی خۆمان ڕادەگەیەنین، ئێمە لە بەرامبەر هەر جۆرە هێرشێک دەوەستینەوە، بۆ بەرگریکردن لە گەلەکەمان هیچ کاتێک هەنگاو بەرەو دواوە نانێین. ئامانجی ئێمە یەکێتی نێوان پێکهاتەکان پتەوتر بکەین و ئاسایشی هاوڵاتیان بپارێزین."
کۆردیناسیۆنی گشتی سێ کانتۆنی رۆژئاوای کوردستان لە کۆتایی لێدوانەکەیدا بانگەوازی لە هەموو هاوڵاتیانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات کە هاوکاری هێزەکانی ئاسایش بکەن و لە ڕووی ئەمنیەوە هۆشیاری دا.
(ش ب)