بۆ بەدیهاتنی دیموکراسیەکی ڕاست دەبێ ئازادی ڕۆژنامەگەری فەراهەم ببێت

10:32

ژنها

ئەستەنبۆل - ڕۆژنامەوانی ئیسپانی لوسیا مۆنۆز، ڕادەگەیەنێت کە بۆ بەبەدیهێنانی دیموکراسیەکی ڕاست لە تورکیا پێویست بە ڕۆژنامەگەری ئازادە.

دوا بە دوای کودەتای سەربازی لە تورکیا ڕۆژنامەوانی فێمەنیستی بەڕەگەز ئیسپانی لوسیا مونۆز، سەردانی تورکیای کرد، ئەو ڕۆژنامەوانە دوای حەفتەیەک مانەوەی ئەو شتانەی وەک ئەنجام بەدەستی هێناون بۆ ئاژانسەکەمان (ژنها)ی باسکرد و ڕایگەیاند: "دوای هەوڵی کودەتا و ڕاگەیاندنی باری نائاسایی لە تورکیا کەشێکی نالەبار باڵی بەسەر ناوچەکە دا کێشاوە، بۆ ئەوەی ئەو کەشەش بەسەر بچێت، دەبێت بە زووترین کات ئازادی ڕۆژنامەگەری فەراهەم بکرێت، چونکە لە تورکیا مافی ڕۆژنامەوانان پێشێل دەکرێت."

لوسیا لەسەر ئەنجامی کاروخەباتەکانی وتی: "یەکەم جارمە سەردانی تورکیا دەکەم، بەڵام پێشتریش لە میدیا جیهانیەکانەوە چاودێری دۆخی تورکیام دەکرد، بۆیە دەزانم کە پێشتریش ئاڵۆزی هەبووە، دوای هەوڵی کوردەتا و باری نائاسایی گومان و دڵەڕاوێکی هاوڵاتیان زیاتر بوە لەسەر ئاڵۆزبوونی زیاتری دۆخەکە."

لوسیا ئاماژەشی بەوە دا کە لە تورکیا ژن بوون و پیاو بوون لە چوارچێوەیەکی سنورداردا بچوککراوەتەوە و جەختیشی کردەوە: "لە تورکیا ژنانی خاوەن ناسنامەو کلتوری جۆر بە جۆر هەن، ئەوانەی لە هەر کەس زیاتر گومانیان هەیە لەو دۆخە ژنانن، چونکە زیاترین مەترسی لەسەر ژنانە. ژنان نایانەوێت لە کەشێکی شەڕاویدا بژین، ئەوەی لێرە وەک ئەنجام دەرمخستوە دەبێت تورکیا زیاترین هەوڵ بدات بۆ فەراهەم بوونی یەکسانی ڕەگەزی. لە بەر ئەوەی هێشتاش لە تورکیا ژن بوون و پیاو بوون بە واتایەکیتر ڕۆڵی مرۆڤ بوون لە چوارچێوەیەکی سنورداری بچوککراوەتەوە."

ڕۆژنامەوان لویسا مۆنۆز لە کۆتایشدا وتی: "دەستخۆشی لە کارمەندانی ئاژانسی هەواڵی ژنان(ژنها) دەکەم، پیرۆز باییان لێدەکەم، سەرەڕای هەموو بەربەستەکانی ئازادی بیرو ڕا هێشتا سورن لەسەر کاروخەباتی خۆیان و پشت بە خۆیان وەک ژن دەبینن، من زۆر دڵم خۆشە بەوەی کە ژنێکی کامێرامان دەبینم."

(ش ب)