کرمانشان، چارەنوسی ١٦ گەنجی یارسانی نادیارە
10:03
ژنها
ناوەندی هەواڵ - ماوەی ١٠ ڕۆژە ١٦ گەنجی یارسانی لەلایەن ڕژێمی ئێران دەستبەسەر کراون و تا ئێستاش چارەنوسیان نادیارە.
٢٧ ی پووشپەڕ سەرۆک کۆماری ئێران سەردانی کرمانشای کرد و دەستکەوتی ئەو سەردانە بۆ خەڵکی ئەو شارە دەستبەسەرکردنی گەنجانی یارسان بوو. ١٦ گەنجی یارسان ٢٨ پووشپەڕ بۆ دەڕبرینی نارەزایەتی خۆیان سەبارەت بە پێشێلکردنی مافی یارسانان لە پێش بینای سوپای پاسداران لە کرمانشا کۆببوونەوە، دەستبەسەرکران. تا ئێستا چارەنووسیان دیار نیە.
ناوەندی دیموکراسی و مافی مرۆڤی کوردستان، پێشتر ڕایگەیاندبوو کە لە میانەی سەردانی سەرۆک کۆماری ئێران بۆ کرمانشا سێ گەنجی یارسانی بە ناوەکانی(سیاوەش حەتایی، ئەمین عەباسی و نۆشاد تاهیری) بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی خۆیان سەبارەت بە کەمتەرخەمی بۆ داواکاریەکانی کۆمەڵگای یارسان، لێوی خۆیان دروو.
ئیتلاعاتی کرمانشا ئەو سێ کەسەی قۆڵبەست کرد، دوای ئەو سەدان کەس لە لایەنگرانی یارسان لە بەرامبەر بینای ئیتلاعات کۆ بوونەوە داوای ئازاد کردنی هاو ئایینەکانی خۆیان کرد. سپا و ئیتلاعات ٣٨ کەسی دەستبەسەر کرد بوو. لەو ٣٨ کەسە تا ئێستا چارەنوسی ١٦کەسیان دیار نیە کە سەرجەمیان گەنجی یارسیانین.
(ش ب)