خەوێک بە هیوای ئازادی
10:39
ژنها
جۆلەمێرگ – منداڵێکی گەڤەر کەلە لەناو دارو پەردوی ڕووخاو دا خەوی لێکەوتوە، وەک بڵێی ئەوەی لە دەوروبەری ڕوویداوە راستی نین و هەمووی بەشێکن لە یاریەکانی منداڵێتی.
ئەوەی دەیبینن وێنەی منداڵێکی شارۆچکەی گەڤەری سەر بەشرناخ-ی باکوری کوردستانە، ئەو منداڵە لە ژێر سێبەری دیواری ماڵەکەی کە لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتەوە ڕووخێندراوە، خەوی لێکەوتوە، سەرەڕای وێرانی، هەموو ئەو بۆنانەی هەناسە لەبەر مرۆڤ دەبڕن، ئەو لە خەوێکی هێندە قوڵدایە وەک ئەوەی مناڵان یاری دەکەن و داروبەردیان کۆکردۆتەوە.
شێوەی خەوی ئەو منداڵە واتای خاوەنداری کردن لە بەرخۆدان لە ماڵ، گەڕەک و خاکەکەی پیشان دەدات، ئەوە پیشان دەدات کە چۆن گەڤەر خاوەن مێژووێکی کۆنی بەرخۆدانیە ئاواش دەمێنێتەوە.
ئێرە کوردستانە، منداڵان لە جیاتی یاری کردن، بە خەو و شێوازی خەوتنی خۆیان، ژیان و هەستەکانیان دەردەبرن و پەیامی بەرخۆدان بە هەر کەس دەدەن.
وێنە: خەتیجە کایا- گەڤەر
(ش ب)