ژنێکی شاری ئامەد ماوەی ١٧ساڵە ڕەشپۆشە

11:39

ژنها

ئامەد – ژنێکی شاری ئامەد ماوەی ١٧ ساڵە بە پۆشینی جلی ڕەش، پلانگێری نێودەوڵەتی ١٥/ ی شوبات کە لەسەر عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری پەکەکە، بەڕێوەچوو شەرمەزار دەکات.

قەدریە ئاکنجی، لە دوای پلانگێری نێودەوڵەتی ١٥ / شوبات تا ئێستا جلوبەرگی ڕەش دەپۆشێت، ئەو ژنە لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ ئاژانسەکەماندا ڕادەگەیەنێت: تا ڕێبەر ئاپۆ ئازاد نەبێت، ئەو هەر بە ڕەشپۆشی دەمێنێتەوە.

قەدریە وتی: "کاتێک رێبەر ئاپۆ دەستگیرکرا من شۆک بووم، چۆن دەبێت کەسێک بەو شێوەیە دەستگیر بکرێت، هیچ کاتێک باوەڕم نەکرد سەرۆکەکەمان بەدیل گیراوە، بۆ ئێمە وەک مردنێک وا بوو، ئەو کات باران دەباری من دەرکەوتمە کۆڵان و هاوارم کرد و قیژاندم، چونکە ئەو ڕێبەری هەموومانە و زۆرمان خۆشدەوێت."

قەدریە ئاماژە بەوە دەکات کە لەو کاتەوە زۆرێک لە ژنان جلوبەرگی ڕەشیان پۆشیوە خۆشی بەو جۆرە تا ئێستا ئەو پلانگێڕیە شەرمەزار دەکات.

قەدریە لە بەشێکیتری قسەکانیدا وتی: "١٥ی شوبات ڕۆژێکی ڕەشە بۆ ئێمە، بەڵام تا ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمڕاڵی دابێت هەموو ڕۆژێکمان ڕۆژی ڕەشە، بۆیە تاکە ئاواتمان ئەوەیە ڕێبەر ئاپۆمان ئازاد بکرێت."

قەدریە جگەلە چەند مۆریێکی وردی سەوز و سور و زەرد لەسەر لێواری دەسماڵەکەی هیچ ڕەنگێکیتر قبوڵ ناکات و ماوە ١٧ ساڵە جلوبەرگی ڕەش دەپۆشێت.

قەدریە گۆشەگیری سەر ئۆجالانی شەرمەزار کرد و وتی: "چەندین ساڵە رێبەر ئاپۆ لە گرتوخانەدا گۆشەگیر کراوە، ئێستاش بارودۆخی نائاسایی لە ئیمڕاڵی لەو شارە ڕاگەیاندراوە، هیچ هەواڵێک لە ڕێبەرەکەمان نازانین، گومانمان لە هەلومەری ژیانی هەیە، بێگومان گەر شتێکی نەخوازرواو ڕووبەڕووی ڕێبەرەکەمان ببێتەوە ئەوە جیهانیان بەسەر هەڵدەوەشێنینەوە."

(ش ب)