بەسەدان هاوڵاتی منبج لە دەستی چەتەکان ڕزگار کران

13:11

ژنها

منبج – شەرڤانانی ئەنجومەنی سەربازی منبج، لە گەڕەکی (ئەلکەچەلی) ئەو شارە بەسەدان هاوڵاتیان لە دەستی چەتەکانی داعش ڕزگار کرد.

شەرڤانانی ئەنجومەنی سەربازی منبج، لە چوارچێوەی پاککردنەوەی شاری منبج لە چەتەکانی داعش ئەمرۆش سەدان هاوڵاتیان ڕزگار کرد.

چەتەکانی داعش هاوڵاتیان وەک قەڵغانی زیندوو بەکار دێنن و تا ئێستا بە هەزارن هاوڵاتی ڕزگار کراوە کە زۆر بەیان ژن و منداڵن.

شایەنی باسە شەڕ و پێکدادن لە سەنتەری شاری منبج بە سەختی بەردەوامە و ئەنجومەنی سەربازیش ڕایەگەیاندبوو کە لە نزیکترین ماوەدا مژدەی ئازادکردنی ئەو شارە ڕادەگەیەنن.

(ش ب)