ناسنامەی گیانبەختکردوانی جزیرە ڕاگەیاندرا

09:21

ژنها

ناوەندی هەواڵ – کۆردیناسیۆنی گشتی یەکینەکانی پاراستنی سڤیل(YPS) بە لێدوانێکی فەرمی ناسنامەی ئەو تێکۆشەرانەی ئاشکرا کرد کە لە بەرخۆدانی جزیرەی باکوری کوردستان گیانیان بەختکردوە.

بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسی فورات، کۆردیناسیۆنی گشتی یەکینەکانی پاراستنی سڤیل(YPS) بە لێدوانێک ناسنامەی ئەو تێکۆشەرانی ئاشکرا کردوە کە لە بەرخۆدانە مێژووییەکەی شاری جزیرەی باکوری کوردستان گیانیان بەختکردوە. ڕاگەیاند.

یەپەسە، لە لێدوانەکەیدا ناوی سەرجەم شەرڤان و ئەو هاوڵاتیانەی ڕاگەیاندوە کە لە جزیرە گیانیان بەختکردوە، بە گوێرەی ئەمەش، لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانەکاندا ٦٦ شەرڤان و ٢١٣ هاوڵاتی مەدەنی گیانیان بەختکردوە.

هاوکات ناسنامەی هەموو ئەو کەسانەش ڕاگەیاندراو کە بریتن ٢٧٩ کەس.

(ش ب)