ئه‌فغانستان، مه‌لایه‌ك کچێکی شەش ساڵان دەڕفێنێت و هاوسەرگیری لەگەڵ دەکات

09:41

ژنها

ناوەندی هەواڵ - پۆلیسی‌ ئه‌فغانستان مه‌لایه‌كیان له‌ وڵایه‌تی‌ گور ده‌ستگیركرد دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هاوسه‌رگیری‌ له‌گه‌ڵ كچێكی‌ شه‌ش ساڵاندا كردبوو. ئه‌و مه‌لایه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ دایك و باوكی‌ كچه‌كه‌، ئەو کچەیان وه‌ك خه‌ڵات پێشكه‌ش كردووه‌.

به‌پێی‌ CNNعه‌ره‌بیه‌، دایك و باوكی‌ ئه‌و كچه‌ قسه‌كانی‌ ئه‌و مه‌لایه‌ ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌ و رایده‌گه‌یه‌نن كه‌ ئه‌و پیاوه‌ كچه‌كه‌یانی‌ رفاندووه‌.

مه‌لا سه‌ید محه‌مه‌د عه‌بدولكه‌ریم رایگه‌یاندووه‌ "ئه‌و كچه‌م وه‌ك دیاری وه‌رگرتووه‌ و هاوسه‌رگیریم له‌گه‌لدا كرد تاوه‌كو بتوانم چاوێری‌ بكه‌م. دایك و باوكی‌ ئه‌و كچه‌یان پێبه‌خشیم و رایانگه‌یاند ده‌توانیت بۆ هه‌رشوێنێك بته‌وێت بیبه‌یت. دواتر كچه‌كه‌م دا به‌برازاكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی‌ چاودێری‌ بكات. به‌ڵام ئه‌ویش دوای‌ هه‌فته‌یه‌ك گه‌ڕاندییه‌وه‌".

دوشڵێت "ئه‌و هاوسه‌رگیرییه‌ له‌ مانگی‌ ره‌مه‌زاندا روویداو ٤٠ كه‌سیش ئاماده‌ی پرۆسه‌ی‌ هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ بوون".

محه‌مه‌د عه‌زامی‌، جێگری‌ فه‌رمانده‌ی‌ پۆلیسی‌ هه‌رێمی‌ گور رایگه‌یاندووه‌ "ئه‌و پیاوه‌ی‌ هاوسه‌رگیری‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و مناڵه‌ كردووه‌ ده‌ڵێت هاوسه‌رگیرییه‌كه‌ به‌ره‌زامه‌ندی‌ دایك و باوكی‌ بووه‌. به‌ڵام ئێمه‌ قسه‌مان له‌گه‌ڵ دایك و باوكی‌ ئه‌و مناڵه‌ كردووه‌ و ئه‌وانیشی‌ به‌تووندی‌ ره‌تیده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ ئاگاداری‌ ئه‌و هاوسه‌رگیرییه‌ بووبێتن و راشیانگه‌یاندووه‌ كه‌ كچه‌كه‌یان رفێنراوه‌.

ناشافارین شه‌هاب، پزیشك له‌ نه‌خۆشخانه‌ی‌ گور رایگه‌یاندووه‌ كه‌ "به‌ئاماده‌بوونی‌ دوو په‌رستار پشكنینیان بۆ ئه‌و كچه‌ كردووه‌ و ده‌ركه‌وتووه‌ تووشی‌ هیچ زیانێكی‌ گیانی‌ و ده‌روونی‌ نه‌بووه‌".

مه‌عسومه‌ ئه‌نوه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری‌ نوسینگه‌ی‌ كاروباری‌ ژنان له‌ هه‌رێمی‌ گور رایگه‌یاندووه‌ "ئه‌و كچه‌ ژیانێكی‌ ناخۆشی‌ له‌و كاته‌دا به‌سه‌ربردووه‌ كەلاى ئةو پياوة بووە، كه‌ دۆزیمانه‌وه‌ زۆر ده‌ترسا. له‌وانه‌یه‌ به‌ مه‌به‌ستی‌ بازرگانیكردنی‌ پێوه‌ی‌ رفێنرابێت یان له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوه‌دا هاوسه‌رگیری‌ كردبێت، بۆیه‌ ده‌بێت چاوه‌ڕێی لێكۆڵینه‌وه‌كان بین.

(ش ب)