ژنان دوای ئازادبوونیان لە بەرامبەر زوڵم چارشێوەکان دەسوتێنن

13:18

ژنها

منبج - ژنانی منبج لەدوای ڕزگار بوونیان لەدەستی چەتەکانی داعش جلوبەرگ و چارشێوە ڕەشەکان کە وەک بەرگی ستم و زۆر بەسەریاندا سەپێندراوە، بەخۆشحاڵیەوە دەسوتێنن.

لە چوارچێوەی بەردەوامی ئۆپراسیۆنی ڕزگارکردنی شاری منبج، لە گەڕەکی (ئەل نەعیمی)دا نزیکەی٣ هەزار هاوڵاتی ئازاد کراوە، ئەو هاوڵاتیانە دوای ئازادکردنیان ڕەوانەی ناوچەی ئارام دەکرێن.

ئەوژنانەی کە لە دڕندەیەیی چەتەکانی داعش ڕزگاریان دەبێت بەر لە هەر شتێک چارشێوەکانیان دەسوتێنن و خۆشحاڵی خۆیان بەو شێوەیە دەدەبڕن.

شەڕو پێکدادانەکان بەردەوامن و ئۆپراسیۆن بەرەو کۆتایی دەچێت.

(ش ب)