کەژار: سه‌ختترکردنه‌وه‌ی گۆشه‌گیرییه‌کانی سه‌ر رێبه‌ر ئاپۆ، ره‌وشه‌که ئاڵۆزتر ده‌کات
20:37
ژنها
ناوەندی هەواڵ – کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ده‌رباره‌ی ره‌وشی رێبه‌ری پەکەکە، عه‌بدولڵا ئۆجالان، لێدوانیکی نوسراوی بلاوکردە‌وه.
له‌لیدوانه نوسراوه‌که‌یاندا هاتووه: " جیهان به گشتی و رۆژهه‌لاتی ناوین به تایبه‌تی به قۆناغێکی هه‌ستیاردا ده‌رباز ده‌بن، شه‌ری ده‌سه‌لاتدارێتیی رۆژ له‌دوای رۆژ گه‌شترده‌بێته، هه‌ر شه‌رێکیش له‌و شه‌رانه مه‌ترسییه‌کی زیاتر بۆ سه‌ر نرخ و به‌هاکانی گه‌لان زیاتر ده‌کات، بۆ چاره‌سه‌ریی ئه‌و هه‌ستیاریانه و پرسه‌کانی مرۆڤ، ته‌ڤگه‌ری ئازادیی کوردستان به فکرو فه‌لسه‌فه‌ی رێبه‌ر ئاپۆ، هێڵی سێیه‌مینی دیاریکردووه، که به‌هاکانی ژن و منداڵ و گه‌لانی جیاواز ده‌پاریزێت."
راشیانگه‌یاندووه : "به‌هۆی ئه‌وه‌ی که ده‌سه‌لاتدارێتیی فاشیزم، هه‌ستیان به مه‌ترسی فه‌لسه‌فه و فیکری رێبه‌ر ئاپۆ کردووه، بۆیه تا دێت زیاتر گۆشه‌گیریی سه‌ختی ده‌خه‌نه سه‌ر و رێگه به هیچ که‌سێک ناده‌ن چاوی پێی بکه‌وێت، ته‌نانه‌ت مافه‌کانیشی وه‌ک زیندانییه‌کی سیاسیی پیشێل ده‌کرێن و رێگه به پاریزه‌ره‌کانیشی ناده‌ن بیبینن، به‌ڵام با ئه‌وه باش بزانن که سه‌ختترکردنه‌وه‌ی گۆشه‌گیرییه‌کانی سه‌ر رێبه‌ر ئاپۆ، ره‌وشه‌که ئاڵۆزتر ده‌کات و ئاگری شه‌ر گه‌شتر ده‌کاته‌وه."
که‌ژار جەختیشی کردەوە: "ده‌ستبردن بۆ رێبه‌رمان هێڵی سووره و نیگه‌رانیه‌کانیشمان ده‌رباره‌ی ره‌وشی ئاسایشی و ته‌ندروستی رێبه‌ر ئاپۆ تا دێت زۆرتر ده‌بن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش گه‌لی کورد و ژنانی کورد، له هه‌موو شوێنێک له‌سه‌ر پێن."
که‌ژار دا‌واشیان له سی پی تی کردووه که شاندێک ره‌وانه‌ی ئیمرالی بکه‌ن و زانیاریی له‌سه‌ر ره‌وشی ئۆجالان بۆ رای گشتی بلاوبکه‌نه‌وه، چونکه ئه‌و گۆشه‌گیریانه بێڕێزی و پیشێل‌کردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌کان و حساب نه‌کردنه بۆ رێوشوێنه‌کانی سی پی تی که بۆ مافی زینادنیانی سیاسیی دیاریان کردووه."
له‌کۆتایی لێدوانه‌که‌یاندا، که‌ژار، بانگه‌زای ته‌واوی ژنان ده‌که‌ن که له‌هه‌موو گۆره‌پانه‌کاندا له‌ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات چالاکیه‌کانیان له‌و پیناوه‌دا به‌گوڕتر بکه‌ن و به‌و به‌رخۆدانانه‌یان تورکیا ناچار به ئازادکردنی ئۆجالان بکه‌ن.
(ش ب)