شاندی ئیمڕاڵی: بەربەستی بەردەم کودەتا، ئازادی و ئاسایشی ئۆجالانە
09:29
ژنها
ئامەد - دەربارەی ڕەوشی ئۆجالان و توندترکردنی گۆشەگیری لەسەری، بەتایبەت دوای هەوڵدانی کودەتای سەربازی لەو وڵاتەدا، شاندی هەدەپەدە لە ناوەندی کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتی-کەجەدە، کۆبوونەوەیەکەی ڕۆژنامەوانیان بەڕێوەبردو تێیدا باسیان لەدواین هەوڵدانەکانیان بۆ زانینی ڕەوشی ئۆجالان کرد.
لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا کە هەریەکە لە هاوسەرۆکی کەجەدە خەتیب دیجلە، پەرلەمانتاری هەدەپەی لە ئەنقەرە سڕی سورەیا ئۆندەر، پەرلەمانتارانی هەدەپە پەروین بوڵدان و ئیدریس بالوکەن و ئەندامیKJA جەیلان باگریانل بەشداربوون، لەناویاندا سڕی سورەئۆندەر بەناوی شاندی ئیمرالیەوە لێدوانێکی پێشکەشکرد.
لە لێدوانەکەدا ئۆندەر ڕایگەیاند:"دوای دەسپێکردنی دیالۆگ کە تا ٥ی نیسانی بەردەوام بوو، ماوەی دوو ساڵ و نیوی خایاند، ئێمە لە هەوڵداندابووین بۆ ئاگادارکردنەوەی ڕای گشتی لە ڕەوشی ئۆجالان، دوای ٥ی نیسانیش وەک شاندی ئیمرالی هەوڵمانداوە گۆشەگیرییەکان بشكێنین لە سەر ئۆجالان، بەتایبەت دوای هەوڵدانی کودەتای ئەم دواییەی تورکیا، کە لەدوای ئەوەوە گۆشەگیرییەکانی سەر ئۆجالان توندتر کراونەتەوە، لە لاتێکدا چەندین جار ئۆجالان هۆشداری کودەتای بە دەوڵەتی تورک دابوو، بۆیە لە ئێستادا ئاگاداربوونی ڕەشی ئۆجالان لەدوای ئەو کودەتاوە ئاگادارنەبوونی ڕای گشتی لە دۆخی تەندروستی ئۆجالان بووەتە هۆی نیگەرانی لای هەموومان".
ئۆندەر وتی:"بەڕێز ئۆجالان کە یەکەم جار پرسی چارەسەری بەرەو پێشبردو هەنگاوی بە ئاراستەی جارەسەی ئاشتیانەدا ناو ڕۆڵی مێژوویی گێڕا، ئێمە وەک شاندی ئیمرالی کە بۆ چاوپێکەوتنەکان پەیوەندی بە دەوڵەتەوە دەکەین، ئەم ڕەوشەی ئێستا بە بەلاڕێدابردن و هەڵخەڵەتاندن پیناسە دەکەین کە دەوڵەتی تورک بەڕێوەی دەبات".
لە درێژەی لیدوانەکەیدا وەها قسەی قسەیکرد:"ئەوەی دەوڵەت نەیبینی، گەلی ئێمە بینی، سێ ساڵ پێش ئێستا گەلەکەمان بە کەمپینی(با گۆشەگیری کۆتایی بێت) چالاکیان بەرەو پێش دەبردو گۆشەگیری کۆتایی پێهێندرا، و گفوگۆی چارەسەری دەستی پێکرد، بەڵام جارێکیتر دەوڵەت هەموو گفوگۆکانی وەستان و گەڕایەوە دۆخی پێشتر، شتێک پێویستبێت ئەمڕۆ بوترێت ئەمەیە (ئازادی بۆ ئۆجالان و ڕێگریکردن لە کودەتا)، لەئێستا ئێمە وەک شاندی ئیمرالی هیچ ئاگاداری دۆخی ئاسایش و تەندروستی ئۆجالان نین، کاتێک کودەتا پێکهات ئێمە بەرپرسانی تورکیامان ئاگادارکردەوە کە بۆ زانینی ڕەوشی ئۆجالان ڕێگا بە دیداری ئۆجالان لە گەڵ شاندی ئیمرالی، و پارێزەرو بنەماڵەکەی بدەن، بەلام هیچ شتێکیان پێنەکراو تەنها وتیان ژیانی ئۆجالان لە مەترسیدا نییە، کە قسەکانی ئەوانیش هیچ بایەخێکیان لای ئێمە نییە".
ئۆندەر ئەوەشی وت:"گەلی ئێمە ئارامگرتنی نەماوە، کاتی ئەوە هاتووە بەڕێز ئۆجالان ئازاد بکرێت، لەلایەن گەلەوە بەشێوازی دیموکراتی چالاکی جۆراوجۆر گەلەوە بەڕێوەببرێت ئەوەش مافی خۆیانە، ئێمەش وەک شاندی ئیمرالی لە ئێستادا داوا لە ڕێکخرای نێودەوڵەتی سی پی تی و نەتەوەیەکگرتووەکان دەکەین ڕۆڵی خۆیان لەو ڕووەوە بگێڕن و دووکەڵی کودەتا لەسەر ئەم پرسە لابەن، ئێمە داواکارین هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە کامران یوکسەک و هاوسەرۆکی شارەوانیەکان و هەموو ئەوکەسە هەڵبژێردراوانەی دەستگیرکراون ئازاد بکرێن".
لە کۆتاییدا ئۆندەر وتی:"داواکارین هەرچی زووە دەرفەتی دیدار لەگەڵ ئۆجالاندا لەلایەن دەوڵەتەوە بڕەخسێندرێت و شەڕ لەدژی کورد بوەستێندرێت، ئاستەنگیش بکرێت لە هەر جۆرە کودەتایەک".
(ش ب)