منبج، یەکینەیەکی ئێزدیخان ١٣ ژن و منداڵی ئێزیدیان رزگار کرد
15:07
توربا ئاکیلماز / ژنها
شەنگال – بەدەستپێشخەری یەکینەکانی ژنانی شەنگال(یەژەشە)، یەکینەیەکی شەرڤانانی ئێزیدیخان، بۆ ڕزگار کردنی ژنانی ئێزیدی بەشدارییان لە هەڵمەتی ڕزگارکردنی شاری منبج کردوە. ئەو یەکینەیە لەیەکەم چالاکیدا، توانی ١٣ ژن و منداڵ لە دەستی چەتەکانی داعش ڕزگار بکات.
چەند ڕۆژ لەمەوبەر یەکینەیەکی شەرڤانانی "یەبەشە" و "یەژەشە"، بۆ ڕزگاراکردنی ژن و منداڵانی بەدیل گیراو، بەشداریان لە هەڵمەتی ئازادکردنی شاری منبج کرد لە ڕۆژئاوای کوردستان. ئەمەش لەکاتێکدایە کە ساڵڕۆژی کۆمەڵکوژی شەنگال نزیک دەبێتەوە، شەرڤانان لەیەکەمین چالاکیاندا توانیان ١٠ منداڵ و ٣ ژن بە گشتی ١٣ کەس لە دەستی چەتەکانی داعش ڕزگار بکەن.
منداڵان کە بە عەشقەوە شەرڤانانیان لە ئامێز دەگرت، بە شەرڤانانی ئێزیدیخانیان دەوت: تاکە داواکاریێکمان لێتان هەیە"بێ بەرگریمان مەهێڵن"، ماوەی دوو ساڵە دەگرین، نامانەوێت چیتر دایکانمان بگرین."
هاوکات ئەو ژنانەی کە لە زوڵمی چەتەکانی داعش ڕزگاریان بووە باس لەوە دەکەن کە چەتەکانی داعش پێیان وتون شەنگال بەرامبەر کەرکوک فرۆشراوە و یەکێک لەو ژنانە وتی: "ئەوانەی هەمیشە پێیان دەوتین پارێزگاریتان لێدەکەین بەر لە ئێمە ڕایانکرد، چەتەکانی داعش هەمیشە لە پێش ئێمە باسی چۆنێتی داگیر کردنی شەنگالیان دەکرد. چەتەکانی داعش چەندین جار ئەوەیان پێدەوتین(هێزی پێشمەرگە لە بەرامبەر کەرکوک شەنگالیان فرۆشت بە ئێمە)، ئەمە چەندە ڕاستە نازانین، بەڵام ئەوەی هەموومشمان دەیزانین شەنگال بەگەلەکەیەوە فرۆشرا. ئێستاش شەرڤانانی ئێزیدی خان 'یەبەشە' و یەژەشە' ئازادمان دەکەن و ئیتر جگەلە ئەو هێزە باوەڕی خۆمان بە هیچ هێزێکی تر نایەنین."
یەکیەنەی تایبەتی ئێزیدی خان لە منبج، بۆ ڕزگار کردنی ژنان و منداڵانی دیلی دەستی داعش ئێستا لە بەرەکانی پێشوەی شەڕی دژ بە داعش لە منبج شەڕ دەکات.
چونکە ژمارەیەکی زۆری بەدیل گیراون لە دەستی چەتەکانی داعش دان ناو وێنەکانیان ئێستا بڵاو ناکەینەوە.
(ش ب)