یەکینەیەکی نوێی YPJلە عەفرین راگەیاندرا

09:24

ژنها

عەفرین - لە ناوچەی جندرێس-ی سەر بە کانتۆنی عەفرین لە ڕۆژئاوای کوردستان، یەکینەیەکی نوێ بەناوی " یەکینەی شەهید نەورۆز کۆبانێ" ڕاگەیەندرا.

تێکۆشەر نەورۆز بە بوێری و بەرخۆدانی خۆی ئەفسانە مێژووییەکانی نەخشاند و بووە نمونەیەک بۆ ژنانی هەموو جیهان، هەربۆیە ئەم یەکینەیە بەناوی ئەوەوە دامەزرا، بۆ ئەوەی بە ڕۆحی ئەو درێژە بە گیان فیدایی بۆ پاراستنی خاک و وڵات بدرێت. ئەمە چوارەمین یەکینەیە کە لە عەفرین بە مەراسیمی سەربازی ڕادەگەیەندرێت.

لەدوای نمایشی سەربازی، دڵپاک ئاگری فەرماندەی یەکینەکانی پاراستنی ژنان لەگەڵ شەڕوانانی یەکینەکە کۆبۆوە و سەرنجی ڕاکێشایە سەر سیاسەتە هەرێمی و نێونەتەوەییەکان کاریگەریەکانی لەسەر ڕەوشی ڕۆژئاوای کوردستان، دواتر پێشکەوتنەکانی ئەمدواییەی گەڕەکە کوردیەکانی حەەلەب و سەرکەوتن و بەرخۆدانی شەڕوانانی YPG و YPJ ی سەبارەت بە پاک کردنەوەی ناوچە کوردیەکان نرخاند.

مەراسیمەکە بە هەڵپەڕکێ و گۆرانی شۆڕشگێڕی کۆتایی هات و شەڕوانانی یەپەژە پەیمانی بەردەوام کردنی شۆڕش و ڕێگای شەهیدانیان دوپات کردەوە.

(ش ب)