بۆ شەشەمین جارە ئاژانسەکەمان ئاستەنگ دەکرێت

09:45

ژنها

ناوەندی هەواڵ – بۆ شەشەمین جارە ئاژانسەکەمان(ژنها) لەلایەن سەرۆکایەتی وەزارەتی پەیوەندی و ڕاگەیاندن ئاستەنگ دەکرێت.

ئاژانسەکەمان(ئاژانسی هەواڵی ژنان – ژنها) بە بیانوی ڕێوشوێن گرتنبەر بۆ شەشەمین جارە لەلایەن سەرۆکایەتی وەزارەتی پەیوەندی و ڕاگەیاندن لە تورکیا ئاستەنگ دەکرێت. دوای جار ئاژانسەکەمان لەسەر ناونیشانی(jinhanews.com) لەسەر ئینتەرنێت دەگەیشتە بەردەست خوێنەر و بینەرانی، بەڵام دوای ئەو بەربەستە تەکنیکیە لەسەر ناونیشانێکیتر خۆمان دەگەینین بەر دەستی خوێنەران.

(ش ب)