یادی شەهیدانی کۆمەڵکوژی زارگەلێ کرایەوە
09:04
ژنها
سلێمانی – شارەوانی بناری قەندیل بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی کۆمەڵکوژی گوندی زارگەلێ مەراسیمێکی سازکرد.
دوێنێ ساڵرۆژی بۆردومان کردنی گوندى زهرگهلى له بنارى قه‌ندیل بوو لەلایەن فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای تورکیاوە که تێدا ٨ که‌س شه‌هید بوون، شارەوانی بناری قەندیل لە یەکەمین ساڵیادی ئەو کۆمەڵکوژیەدا مەراسیمێکی سازکرد، لە مەراسیمێکدا که‌س و کارى شه‌هیدانیش ڕایانگەیاند ته‌نیا شتێک که روحى شه‌هیدان شاد بکات یه‌کێتى نه‌ته‌وه‌یى و یه‌ک ریزى گه‌لى کورده.
شاره‌وانى بنارى قه‌ندیل له مه‌راسیمێکدا به مه‌به‌ستى یه‌که‌مین ساڵوه‌گه‌رى کاره‌ساتى گوندى زهرگهلى مۆنۆمێنتى شه‌هیدانى بنارى قه‌ندیلى به مه‌راسیمێکى شکۆدار به ئاماده‌بوونى که‌س و کارى شه‌هیدانى بنارى قه‌ندیل کرده‌وه.
له سه‌ر ناوى هاوسه‌رۆکى شاره‌وانى بنارى قه‌ندیل محه‌مه‌د حه‌سه‌ن قسه‌ى کردوو ڕایگه‌یاند: ئێمه وه‌ک شاره‌وانى بنارى قه‌ندیل به پێویستمان زانى وه‌ک وه‌فایه‌ک بۆ روحى شه‌هیدان له بنارى قه‌ندیل مۆنۆمێنتێک بۆ شه‌هیدانى گوندى زهرگهلى و هه‌موو ئه‌و شه‌هیدانه‌ى که به هۆى بۆردومانى رژیمى تورکیا و ئێران شه‌هید بوونه بکه‌ینه‌وه.
بۆیه وه‌ک شاره‌وانى بنارى قه‌ندیل و دانیشتوانى گونده‌کانى بنارى قه‌ندیل هه‌موو ئه‌و هێرشانه‌ى که ده‌کرێته سه‌ر ده‌ڤه‌ره‌که‌مان هه‌موو کوردستان له لایه‌ن ده‌وڵه‌تانى ناوچه‌که‌وه ئیدانه‌و شه‌رمه‌زارى ده‌که‌ین.
دواتر له سه‌ر ناوى ته‌ڤگه‌رى ئازادى سید خالید قسه‌ى کردوو ڕایه‌گه‌یاند: داگیرکه‌رانى کوردستان هه‌موو رۆژێک له هه‌موو پارچه‌کانى کوردستان به بیانووى جیا جیا کۆمه‌ڵکوژى له سه‌ر گه‌له‌که‌مان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئێمه له کاتێکدا یادى ئه‌م شه‌هیده خه‌ده‌ر لێکراوانه ده‌که‌ینه‌وه که چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له قامیشلۆ ته‌قینه‌وه‌یه‌کى گه‌وره ڕوویدا و زیاتر له ٥٠ که‌سى کرده قوربانى ئه‌وانه‌ى ئه‌م تاوانه‌یان ئه‌نجامدا هه‌مان ئه‌و که‌سانه‌ش بوون که تاوانى گوندى زهرگهلیان ئه‌نجامدا.
له کۆتایى قسه‌کانیدا سید خالید وتى: جێگاى خۆیه‌تى لایه‌نه به‌رپرسه‌کان ئه‌وانه‌ى ئێستا له حکومه‌تن خۆیان به برپرس بزانن له به‌رامبه‌ر که‌س و کارى شه‌هیدان و به تایبه‌تى خه‌ڵکى بنارى قه‌ندیل و هه‌موو ناوچه‌کانى تر‌ى کوردستان که خوێنیان بۆ کوردستانێکى ئازاد و سه‌ربه‌خۆ رژاندووه.
دواتر وتارى هه‌ر له پارتى یه‌کێتى دیموکراتی، یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان، مه‌کۆى گۆران قه‌ڵادزی، گه‌نجانى وڵاتپارێز، کۆمیته‌ى خانه‌واده‌ى شه‌هیدانى په‌که‌که له باشور و کۆمیته‌ى شه‌هیدانى کۆدار و چه‌ند پارچه شیعرێک پێشکه‌ش کرا.
له کۆتایدا به کردنه‌وه‌ى مۆنۆمێنتى بنارى قه‌ندیل کۆتایى به مه‌راسیمه‌که هات.
(ش ب)