کۆنفرانسی هەپەجە-ژن دەستی پی کرد

11:55

ژنها

گرکێ لەگێ - کۆنفرانسی هێزی پاراستنی جەوهەری - ژنان (HPC-Jin) کەلەسەر ئاستی کانتۆنی جزیرە بەڕێوە دەچێت، دەستی پێ کرد.

یەکەمین کۆنفراسی (HPC-Jin) لەسەر ئاستی کانتۆنی جزیرە بەبەشداری ٢٥٠ ئەندام بە ئامادەبوونی فۆزا ئەلیوسف ئەندامی مەجلیسی دامەزرێنەری سیستمی فیدرالی ڕۆژئاڤاو باکوری سوریا، هەروەها نوێنەرانی خۆبەرێوەبەری دیموکراتیک، ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی، لە هۆڵی سەندیکای کرێکاران لە شارۆچکەی ڕمێلانی سەربە گرکێ لەگێ دەستی پی کرد، هاوکات هێزەکانی YPG/YPJ و هێزەکانی ئاسایشیش بەشداریان لە کۆنفرانسەکەدا کردوە.

سەرەتای کۆنفرانسەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدان دەستی پێکرد، دواتر کۆمیسیۆنێکی پێنج کەسی بۆ بەڕێوەبردنی کۆنفرانسەکە هەڵبژێردران.

بەپێی کۆمیتەی ئامادەکار لە کۆنفرانسەکەدا گفتوگۆی بەر فراوان دەکرێت و کارو خەباتی هێزەکانی پاراستنی جەوهەری ژنان هەڵدەسەنگێرێت و پلانی داهاتوو دادەڕێژرێت.

ئەم کۆنفرانسە لەکاتێکدا بەڕێوەدەچێت کە هێرشی گروپە چەتەکان لەسەر ڕۆژئاڤا بەردەوامە، لە هەلومەرجێکی بەم ڕەنگەدا کۆنفرانسێکی بەم شێوەیە گرنگی خۆی هەیە.