یەکەمین کۆنفرانسی تەڤگەری کەلتور و هونەری ژنانی هیلالی زێڕین
16:25
ژنها
ناوەندی هەواڵ – تەڤگەری کەلتور و هونەری ژنانی هیلالی زێڕین، چەند خاڵێکی گرنگی ئەنجامنامەی یەکەمین کۆنفرانسی خۆی بۆ ڕای گشتی ڕاگەیاند.
لە ئەنجامنامەی یەکەمین کۆنفرانسی تەڤگەری کەلتور و هونەری ژنانی هیلالی زێرین دا هاتووە: تێکۆشانی کەلتور و هورنەی شۆڕشگێری کە بەشەهیدان مزگین، بەرچەم، ساریا و باران دەستی پێکردوە، بە فەریدەکانەوە گەشتۆتە بەرزترین ئاست، بوونەتە پردێک لەنێوان داستانەکانی بەرخۆدانی ئافرێنەری عەدول، مریەم خان، عەیشە شان، نەسرین شێروانی، سۆسیکۆ سیمۆن، لەیلا بەدرخان، فاتمە عیسۆ و مەرزیە فەریقی و گەشتوونەتە هەمووو ژنێکی بەرخۆدێر.
لە ئەنجامنامەکەدا ڕاگەیانراوە: "بە تێکۆشان و رێکخستن پێویستە رێگری لە هەموو جۆرە کۆمەڵکوژی و قڕکرنێکی کەلتوری بکەین. چۆن ژنان لە کوردستان لە هەر مەیدانێکدا لە هەر بوارک و هەر خەباتێکدا لەناو تێکۆشان دان، هەروەها لەلایەنی هونەریشەوە ئەزمونی بەرخۆدان و تێکۆشانێکی ٤٠ ساڵە هەیە. لە راستیدا ئەو تێکۆشانە واتای پاراستنی کەلتورە، بەدیهێنانی ژیانی ئازادە. تێکۆشانی ئازادیمان لە بوارە هونەریەکانەوە وەک داستان، ڕۆمان و شیعر نمونەی ڕاستەقینەی پاراستنی جەوهەری کەلتوری ڕەسەنە.
لە کۆنفرانسدا سەرلەنوێ بونیادنانەوە بە بنەما گیرا
کۆنفرانسەکەمان لەسەر زەمینی ئایدۆلۆژیای رزگاری ژنان ئەو ڕێبازەی وەک پێوانێک دەستنیشان دەکات، لەسەر خەباتەکانی کەلتور و هونەری شۆڕشگێری و ڕەسەندا بە هەڵوێستی ڕەخنە و ڕەخنەدان ڕووبەڕووی لێپرسینەوە بووەوە. ئەمەش لە مێژووی تێکۆشانی ئازادیخوازی گەلی کورد دا ڕووداوێکی تازە و گرنگە.
لە کۆنفراسەکەماندا بڕیاری ئەوەمان داوە ئەو نرخانەی تا ئێستا لەو بوارەدا بەدەستهێنراون، خاوەنداریان لێبکرێت، زیندووبکرێنەوە و بگوازرێنەوە بۆ جیلی نوێ.
لە کۆنفرانسدا چەندین بڕیاری گرنگ ڕاگەیاندران:
* کار بکرێت بۆ کۆتایی هێنان بە هەلومەرجی سەخت و گۆشەگیری ڕێبەری ئاپۆ، کە کەلتوری ڕەسەنی کوردی بە ژنان ژیاندەوە، بۆ ئەوە دەوڵەمەندکردنی کەلتوری میزۆپۆتامیا تێکۆشانێکی بێوێنەی بەڕێووە بردوە. بۆیە دەبێت دۆخی ئاسایشی، تەندروستی و ئازادی دەستەبەر بکرێت. لە پێناو ئەمەشدا بە ڕۆحێکی شۆڕشگێری پەرە بە تێکۆشان بدەین.
* تەڤگەری کەلتور و هونەری ژنانی هیلالی زێڕین، ژیان و تێکۆشانی هەڤاڵ مزگین(غوربەت ئایند) وەک هێڵی کەلتور و هونەری خۆی دەبینێت.
* بڕیار دراوە لە چوراچێوەی نەتەوەی دیموکراتیکدا رێکخستن بوونی جەوهەری کەلتور و هونەری نەتەوەی دیموکراتی بە فێراکاریەوە پێشبخرێت و بە ئۆرگانیزاسیۆنی و لە چەندین بەرنامەی جۆراو جۆردا بڵاو بکرێتەوە.
* تەنگەری کەلتوری ژنانی هیلالی زێرین لە هەر ناوەند و لە هەر ناوەندێکیدا ڕێکخستنی تایبەت و رەسەنی خۆی دابمەزرێنێت، لە زەمینەی کۆمەڵگادا خۆی بە سیستەم بکات، بەو ئامانجەش کاری بە دەزگا بوونی بکات.
* بڕیار دراوە دەبێت بە هەرجۆرێک کەلتوری کوردی لە ئەقڵیەتی سەرمایەداری و شارستانی بپارێزرێت، لەناو تیۆری کەلتوری دیموکراتی لە سەر بنەمای تازەگەری دیموکراتی قوڵ بکرێتەوە. بۆ ئەو مەبەستەش ئەکادیمیای کەلتور و هونەری تایبەت بە ژنان بکرێنەوە.
* لە خەباتی کەلتور و هونەریدا دەبێت بە تێگەیشتنی قوڵی ئازادی و لەسەر بنەمای کۆمۆن و ئەنجومەن ڕێکخستن بکرێت کار بکرێت.
* لەو چوارچێوەیشدا بڕیارمانداوە بۆ تەڤگەری ژنانی کەلتور و هونەری ژنانی کەوانی زێڕین ئاکادیمیای شەهید مزگین بکرێتەوە، لە هەر دەڤەرێکدا تیپی هونەری دروست بکرێن و لە سەر بابەتەکانی ئایدۆلۆژی، کەلتوری و هونەری پەروەردە بکرێن.
لە کۆتیشدا تەڤگەری کەلتور و هونەری ژنانی هیلالی زێرین ڕادەگەیەنێت: "ئێمە وەک ئەندامانی تەڤگەری کەلتور و هونەری هیلالی زێرین، بەڵێن دەدەین لەسەر بنەمای پەیوەست بوون بە یادگاری شەهیدانمان، کە بە ڕۆحێکی فیدایی، پێشەنگیان بۆ ئەو سەردەمە کردوە، بە هەڵوێست و ڕەخنەدان بەرامبەر بە ئەرکەکانمان بەرپرسیار بین. بە رەنگ و زمانی ژن کە پێشەنگایەتی بۆ قۆناخێکی بەرخۆدانی مێژووی دەکات، جیاوازی شۆڕشی کەلتوری پیشان بدەین.
(ش ب)