لەسەر داخوازی خۆی لە ئامەد دەنێژرێت

16:36

ژنها

ئامەد – ئەندامێکی (یەپەسە- ژن) کە لە ژێرزەمینەکانی بەرخۆدانی دا لە جزیری بۆتان گیانی بەختکردبوو لە سەر داخوازی خۆی دوای شەهید بوونی تەرمەکەی دەهێرێتەوە شاری ئامەد.

تەرمی پەروین داشچی ناسراو بە بەرژین ئامارگی، دوای حەوت مانگ لە گیانبەختکردنی و پشکنینی (دی ئێن ئەی) هەرچەند خۆی خەڵکی ناوچەی قەەرەیازی شاری ئەرزرومە بەڵام سەر داخوازی خۆی هێنرایە شاری ئامەد.

پەروین داشچی ئەندامی یەکینەکانی پاراستنی سڤیل(یەپەسە - ژن) دوای ئەوەی لە ژێر زەمنیەکانی بەرخۆدانیدا لە زستانی ڕابردوو لە جزیرەدا گیانی بەختکردبوو، لە گۆرستانی شارەوانی شاری مێردین نێژرا بوو، دوای ئەوەی خانەوادەکەی پشکنینی(دی ئێن ئەیان) بۆی کرد دەرکەوت کە تەرمی کچەکەیانە، بۆیە لە گۆرستان دەرهێنرا و هێنرایە شاری ئامەد و ئەمشەو وەسیەتەکەی جێبەجێ دەکرێت.

تەرمی پەروین لە ژێر دروشمی شەهیدان نامرن دوای چەند خولەکێکیتر لە گۆڕستانی یەنی کۆیلی شاری ئامەد بەخاک دەسپێردرێت.

(ش ب)