عەفرین، بە هەزاران کەس داوای ئازادی ئۆجالانیان کرد
17:12
ژنها
عەفرین - بە هەزاران هاوڵاتی لە کانتۆنی عەفرین ڕژانە شەقامەکان و داوای ئازادی ئۆجالانیان کرد و گۆشەگیری سەختکراوی ئیمڕاڵیان شەرمەزارکرد.
هاوڵاتیانی کانتۆنی عەفرینی ڕۆژئاوای کوردستان بە دروشمی "ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، گەیشتنە بە جیهانێکی ئاشتی" ڕژانە شەقامەکان و داوای ئازادی ئۆجالانیان کرد، هاوکات گۆشەگیری سەختکراوی ئیمڕاڵیان شەرمەزار کرد.
هاوڵاتیان بە ڕێپێوانێکی جەماوەری لە فلکەی نەورۆزی ناوەڕاستی شارەکە بەرەو کۆڵانەکانی شارەکە ڕێیان پێوا و لە گۆڕەپانی ١٩ی تەمموز کۆبوونەوە، لە گربوونەوەکەدا هێڤی مستەفا هاوسەرۆکی ئەنجومەنی کانتۆنی عەفرین وتەیەکی پێشەکەش کرد.
هێڤی رایگەیاند: "گەلانی کانتۆنی عەفرین بۆ کۆتایی هێنان بە گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئاپۆ لەناو سەفەربەری دەبێت و چالاکی جۆر بەجۆر ئەنجام دەدات."
ناوبرا وتیشی: "داوای ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دەکەین و تا بەیهێنانی داواکەشمان بەردەوام دەبین لە تێکۆشان، بانگەوازی خاوەنداری کردن لە گەلەکەمان و بەتایبەتیش ژنان دەکەین چونکە ڕێبەر ئاپۆ ڕەنجێکی زۆری داوە بۆ بۆ ئازادی ژنان و مافەکانیان، بۆیە وەک ژنان زیاتر خاوەنداری بێ کۆتا لە ڕێبەر ئاپۆ دەکەین."
پاشان فورات مەردێ، ئەندامی رێوەبەری هێزەکانی پاراستنی جەوهەری پەیامێکی ئاراستەی جەماوەر کرد، فورات وتی: "گۆشەگیری سەر ڕێبەر ئۆجالان بە توندی شەرمەزار دەکەین، ماوەی ساڵێک و نیوە گۆشەگیریێکی گوماناوی لەسەر رێبەر ئاپۆ بەرێوەدەچێت، دەوڵەتی تورکیا و هەموو هێزە نێو دەوڵەتیەکان لەو دۆخە بەرپرسیارن. هۆشیاری دەدەین و هیچ پاساوێک بۆ دۆخی ئاسایشی و ئەمنی سەر ژیانی رێبەر ئۆجالان قبوڵ ناکەین.
لە کۆتاییشدا پەیامی پارتی دیموکراتی کوردانی سوریا و پارتی یەکێتی دیموکراتی خوێندرایەوە، لە پەیامەکاندا نیگەرانی و ناڕەزایی بەرامبەر بە دۆخی ئۆجالان ڕاگەیاندرا بوو، هەروها داوا کرا کە هەرچی زووە کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنرێت.
ئاپۆرای جەماوەر بە وتنەوەی دروشمەکانی دڵسۆزی بۆ ڕێبەری پەکەکە عەبدڵڵا ئۆجالان کۆتاییان بە چالاکیەکەیان هێنا.
(ش ب)