لە شەنگال ڕێپێوانی گەنجان دەستی پێکرد

20:16

ژنها

شەنگال ــ گەنجانی ئێزیدخان بە پێشەنگایەتی ژنانی گەنج بەمەبەستی شەرمەزارکردنی فەرمانی ٣/ ئاب ڕێپێونێکیان دەست پێکرد.

لە شەنگال گەنجانی ئێزیدخان بە پێشەنگایەتی ژنانی گەنج بە ئامانجی شەرمەزار کردنی کۆمەڵکوژی شەنگال ڕێپێوانێکیان دەست پێکرد. ڕێپێوانەکە لەلایەن گەنجانی کامپی نەورۆزو گەنجانی چیای شەنگالەوە ڕێکخرابوو کاتژمێر ٣ لەناوچەی خانەسورەوە بەرەو سونونێ دەستی پێکرد. لاوان پانکارتەکانی وەک "کەس ناتوانێ ڕۆژمان تاریک بکات"، " گەنجان بە فیکرو ڕامانی ڕێبەر ئاپۆ ببنە وەڵامی کۆمەڵکوژی". بەرزکرانەوە.

گەنجانی ئێزیدخان دوای گەیشتنە سونونێ لە باخچەی ڕێبەری پەکەکە عەبدوڵا ئۆجالان لێدوانێک بۆ چاپەمەنیەکان دەدەن.

(ش ب)