یەکینەکانی ژنانی شەنگال: خۆمان دەزانین چۆن تۆڵەی ژنانی ئێزیدی دەکەینەوە

14:38

ژنها

شەنگال - فەرماندەی گشتی یەکینەکانی ژنانی شەنگال لە لێدوانێکی نوسراودا رایگەیاند،بەوە گەیشتین کە هەتا ئێزدی هێزی پاراستنی خۆی ساز نەکات، ئەوا فەرمانگەلێکی دیکەی رووبەڕوو دەبێتەوە، بۆیە بانگەوازی بەشداری بۆ ناو ریزەکانمان لە هەموو کەسێک دەکەین.

لە ساڵڕۆژی کۆمەڵکوژی شەنگالدا، فەرماندەی گشتی یەکینەکانی ژنانی شەنگال لێدوانێکی نوسراوی بڵاو کردەوە.

یەژەشە ئاماژە بەوە دەکات کە هێزەکەیان دەبێتە هێزێک کە تۆڵە لە هەموو دووژمنان و چەتەکان بکاتەوە و درێژەپێدەری رێگای خاتوونا نوورسا و خاتوونا فەخرا بێت.

لە درێژەی لێدوانەکەی یەکینەکانی ژنانی شەنگال یەژەشە دا هاتووە: "مێژووی ئێمە پر لە ئێش و ئازارە، بەجێبەجێ کردنی فەرمانێکی دیکە لەسەر ئێزیدیەکان قوربانی زۆرمان دا و ژنانی زیاتر پریشکی ئازارەکانیان بەرکەوت، جارێکی دیکە ئەوەی لەو تاوان و هێرشەدا دەستی هەبووە، بەتوندی شەرمەزاری دەکەین و حەساب لە بکەرانی دەپرسینەوە، بەڵام ئێمە وەکوو گەل و ژنانی ئێزدی بەو راستیە گەیشتین، کە دەبێت خۆمان رێکخستنی خۆمان دامەزرێنین و خاوەنی ئەو هێزە بین، کە بتوانین بەرەنگاری هەر جۆرە هێرشێک ببینەوە."

یەژەشە ئاماژەی بەوەشدا کە لە ٣ ی ئابەوە، ژنانێک کە پێشتر خۆیانیان نەدەناسی و فێری رادەستکاری کرا بوون و وەک بچووک سەیر دەکران، توانیمان هێزی خۆمان نیشانی هەموو لایەک بدەین و لەسەر بنەمای خۆپاراستن، هێزی رێکخراو و سەربازییمان دامەزراند، یەژەشە دەبێتە هێزێک کە تۆڵە لە هەموو دووژمنان و چەتەکان بکاتەوە و درێژەپێدەری رێگای خاتوونا نوورسا و خاتوونا فەخرا بێت.

یەکینەکانی ژنانی شەنگال بەم شێوەیە کۆتایی بەلێدوانەکەی دێنێت: "بانگێشتی ژنانی باشووری کوردستان و هەموو ژنانی ژێردەست و هەموو ئەو کەسانە دەکەین، کە دڵیان بۆ ئازادی لێدەدات تا بەشداری لەناو ریزەکانی یەژەشە دا بکەن، هەروەها بانگ لە ژنانی ئێزدی دەرەوەی وڵاتیش دەکەین، کە خاوەنداری لە تێکۆشانی ئازادی بکەن."

(ش ب)