کامیاران، دژ هاوسەرگیری زۆرەملێ، کچێکی ١٢ ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

10:44

ژنها

ناوەندی هەواڵ - كچێكی ١٢ ساڵه‌ كه‌ ماوه‌یه‌كی له‌مه‌وبه‌ر به‌ زۆره‌ملێ ناچار كراوه‌ له‌ گه‌ڵ پیاوێكی ٢٥ ساڵه‌ كه‌ کەم ئەندامە‌ (له‌بواری جه‌سته‌یی و فكریه‌وه‌ ) به‌ دڕاندنی چارشێوی داپیرەی خۆی به‌ بۆری غازی ماڵه‌وه‌ خۆی هه‌ڵواسیوه‌ و كۆتایی به‌ ژیانی هێناوه‌.

‌نیوه‌ڕوی شه‌ممه‌ ٩ی گه‌لاوێژ كچێكی ١٢ ساڵه‌ له‌ شاری كامیاران له‌ گردی پیر محه‌ممه‌د به‌ دڕاندنی چارشێوی دایه‌ گه‌وره‌ی خۆی به‌ بۆری غازی ماڵه‌وه‌ هه‌ڵواسی و كۆتایی به‌ ژیانی خۆی هێنا. كچی ١٢ ساڵه به‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ ئاستی زۆر خراپ بوو، رۆژی دووشه‌ممه‌ ١٢ گه‌لاوێژ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی به‌عسه‌ت گیانی له‌ ده‌ستدا.

ئه‌م كچه‌ دایك و باوكی مردوون و له‌ گردی پیر محه‌ممه‌د له‌ گه‌ڵ دایه‌ گه‌وره‌ی كه‌ ئیفلیجه‌ دەژیا و به‌ زۆره‌ملێ ماره‌ی بڕاوه‌ بۆ پیاوێكی ٢٥ ساڵه‌ و بریار بوو هه‌تا یه‌ك یا دوو هه‌فته‌ی دیكه‌ بچێته‌ سه‌ر ماڵ و ژیانی.

(ش ب)