هاوسەرۆکی کانتۆنی جزیرە: لەسەر تەقینەوەی قامیشلۆ سیاسەتێکی چەپەڵ بەڕێوەدەچێت

13:00

رۆزا حسۆ/ ژنها

عامودە – هاوسەرۆکی کانتۆنی جزیرە ڕادەگەیەنێت کە لە سەر تەقینەوەکەی گەڕەگی غەربی شاری قامیشلۆ سیاسەتێکی چەپەڵی نەیارانە بەڕێوەدەچێت و ئەوانەی کە شێوازی بەرگریکردنمان دەخەنە ژێر لێپرسینەوە و بێ ئەخڵاقانە هەڵسوکەوت دەکەن پێیان دەڵێین چەتەن.

‌هەیفا عەبدۆ، هاوسەرۆکی کانتۆنی جزیرە، لەسەر تەقینەوەکەی شاری قامیشلۆ بۆ ئاژانسەکەمان دوا، هەیفا ڕایگەیاند: " داعش ئەنجامی ئەقڵیەتی دەوڵەت – نەتەوەیە، ئەقڵیەتی دەوڵەت- نەتەوە هەرچەند خۆی بە دوور پیشانیش بدات لە بنەڕەتدا لایەنگری هەمان زهنیەتە."

ناوبراو وتیشی: "جاری یەکەم نیە چەتەکان لە بەرامبەر گەلەکەمان بەو کردەوە نامرۆڤانەیە هەڵدەستن، هەڵبەت پێشتریش لە حەسەکە، تل تەمەر، قامشلۆ و شارەکانیتری ڕۆژئاوای کوردستان هاوڵاتیانیان بە ئامانج گرتوە، لە دواین کردەوە نامرۆڤانەییەکانی خۆیاندا شاری قامیلشۆیان کردە ئامانج، بێگومان ئێمەش باش دەزانین داعش ڕووبەڕووی شکستی لەنێو چوون بۆتەوە، دەبێت ئەوە پرسیار کەین بۆچی کەسی مەدەنی بە ئامانج دەگیرێن، ئەوە تەنیا لە ڕۆژئاوا ڕوونادات، بەڵکو چەتەکانی داعش لە ئەوروپا، ئەفغانستان، ژاپۆن و هەر شوێنێکتری ئەو زەمنە هاوڵاتی مەدەنی دەکەنە ئامانج."

هەیفا ئاماژەی بەوەشدا کە هۆکاری سەرەکی چەتەکان لە ئەنجامدانی ئەو زۆرە کردەوە نامرۆڤانە دروستکردنی ترس و تۆقاندن و بێ هیواکردن و دووبەرەکی خستنە ناو گەلانە، داعش ئەنجامی ئەقڵیەتی دەوڵەت – نەتەوەیە، ئەقڵیەتی دەوڵەت- نەتەوە هەرچەند خۆی بە دوور پیشانیش بدات لە بنەڕەتدا لایەنگری هەمان زهنیەتە."

ناوبراو وتیشی: "چەتەکانی داعش دەیانەوێت شکستەکانیان لە منبج پەردەپۆش بکەن، بەلام ئێمەش لێرەوە پێیان ڕادەگەینین کوشتنی هاوڵاتیانی سڤیل سەرکەوتن نیە."

‌هەیفا عەبدۆ، هاوسەرۆکی کانتۆنی جزیرە، لە کۆتاشیدا سەرنجی ڕاکێشایە سەر ئەو سیاسەتانەی لەسەر تەقینەوەی قامیشلۆ دەرکێن و وتی: "لەسەر ئەو کارەساتە دڕندانە سیاسەتێکی چەپەڵ بەڕێوە دەبرێت، ئەوانەی شێوازی بەرگریکردنمان دەخەنە ژێر لێپرسینەوە چەتەن و دوور لە ئەخڵاق هەڵسوکەوت دەکەن، ئەوانەی تا ئێستا بەرگری لەو خاکە دەکەن، شەرم و شورەیەکی گەورەییە بۆ ئەوانەی لە ساتەکانی سەرەتای تەقینەوە سیاسەتیان لەسەر کارەساتەکە کرد، نەیارانە هەڵسوکەوتیان کرد، لە بۆسەدان کە ڕووداێکی ناخۆش لە ڕۆژئاوا ڕووبدات، ئەوەش ئاستی کەوتووی ئەوان لە سیاسەتدا پیشان دەدات، لێرەوە بانگەوازی لە هەموو لایەنەکان دەکەین کە سیاسەت لەسەر خوێنێ خەڵکی مەدەنی نەکەن، گەر راست دەکەن با بێن لە تەنیشت هێزەکانی یەپەگە و یەپەژە بەرگری لە بەرگری لەگەل بکەن."

جێگەی ئاماژەیە لە ٢٧ ی مانگی تەمموزدا تەقینەوەیەکی بەهێز لە شاری قامیشلۆ ڕوویدا کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی ٥٨ کەس و بریندار بوونی بەسەدان کەسیتر. لەسەر ڕوودانی ئەو تەقینەوەیە هەندێک لایەنی سیاسی لە ڕۆژئاوای کوردستان قسەیان لەسەر ئەوە کردبوو کە گوایە، هێزەکانی ڕۆژئاوا نەیانتوە هاوڵاتیان بپارێزن. ئەمەش ناڕەزایی هاوڵاتیان بەتایبەتیش کەسوکاری شەهیدان لێکەوتبووەوە."

(ش ب)