ژنێکی هەژار لە كەلار گیانی لەدەستدا
16:48
ژنها
کەلار - ئەو ژنەی كە ماوەیەك بەر لەئێستا باس و خواسی خراپى رەوشی ژیانیان لە كەلار بڵاوەوە، گیانی لەدەستدا و تائێستا نەنێژراوە.
پێش نیوهڕۆی ئهمڕۆ، ڕهبیعه واحید ڕازی، کە هەژار و نەخۆشی قەڵەو بوو ، به هۆی جهڵتهوه گیانى لهدهستدا و ئێستا تەرمەکەی له نهخۆشخانهى پزیشکى دادوهرییه.
جێگەی ئاماژەیە تا ئێستا قایمقام ڕێگەی بە رێکخراوەکان نەدراوە کە تەرمی ئەو ژنە بنێژن.
ڕهبیعه واحید ڕازی، لهدایک بووى ساڵی ١٩٨٢ و بە رەگەز عەرەبە بەڵام هاووسەرەکەی کوردبووە و ئاوارەی شارۆچکەی کەلار بوون، خۆی و هاوسەرەکەی هەردووکیان نەخۆشبوون و لەبەر هەژاری و کەمدەرامەتیش لە خانووی خێرخوازیدا دەژیان، لەدوای خۆشی دوو منداڵی بەجێهێشتووە.
(ش ب)