بەرازیل, یاساکانی ژنان هەن بەڵام کاریان پێناکرێت

13:09

ژنها

ناوەندی هەواڵ – ئەلکساندرا نمونەی ئەو ژنانەیە لە وڵاتی بەرازیل دەبنە قوربانی دادگا و یاسا جێبەجێ نەکراوەکان لەو وڵاتەدا کە دوای ئەوەی دادگا ڕەوانەی ماڵەوەی دەکاتەوە لەلایەن هاوژینەکەی دەکوژرێت.

لە وڵاتی بەڕازیل کە ڕۆژ بە رۆژ توندوتیژی ژنان لە زیاد بووندایە خەبات و تێکۆشانی ژنان لە بەرامبەر ئەو یاسایانەی کاریان پێناکرێت، بەردەوامە و ئانا کلودیا مەندەس کە لە ناو خەباتەکانی بەرەنگاربوونەوەی دژی ژنان کار دەکات رایگەیاند: هۆکاری زیادبوونی ڕێژەی کوشتن و تاوانەکانی دژ بە ژنان بە سزا نەگەیاندنی تاوانبارانە.

لە وڵاتی بەڕازیل و زۆربەی وڵاتانی ناوچەکە یاساکانی ژنان هەن، بەڵام کاریان پێناکرێت، بۆیە لەو وڵاتەدا لە دوو کاتژمێردا ژنێک دەکوژرێت، لە ١٥ چرکەدا ژنێک ڕووبەڕووی توندوتیژی دەبێتەوە، سایتی ئێن پی ئاڕ ئۆڕگ لە لێکۆڵینەوەیەکدا دەریخستوە کە توندوتیژیەکان ڕۆژ بەڕۆژ ڕوو لە زیادبوون و لە ساڵی ٢٠١٤ تا ئێستا ١٢٠ ژن کوژراوە.

ئەلەکساندرا یەکێک لەو ژنانەیە کە بۆتە قوربانی دادگاکانی ئەو وڵاتە، پێشتر ئەلەکساندرا ماوەی ١٨ ساڵ لەلایەن هاوسەرەکەیەوە ڕووبەڕووی توندوتیژی بۆتەوە، بۆیە ئەو ژنە ڕەوانەی ماڵی داڵدەدانی ژنان کرابوو، داڵدەدانی ژنان بڕیاری ئەوەی دابوو لە شوێنێکی باش بە جێبکرێت بۆ ئاسایشی ژیانی بەڵام دادگا ئەو بڕیارەی داڵدەدانی ژنانی رەتکردەوە، بۆیە ئەلکساندرا دەگەڕێتەوە ماڵ و لەگەڵ خێزانەکەی بەردەوامی بە ژیانی خۆی دەدات، دراوسێکانی باس لەوە دەکەن کە چەندین جار ئەلکساندرا داوای هاوکاری لە پۆلیس کردوە، بەڵام شتێکی بۆ نەکراوە، تا لە مانگی ١٢ی ٢٠١٥دا ئەلکساندرای ٣٢ ساڵان لەلایەن هاوژینەکەیەوە بە شێوەیەکی دڕندانە دەکوژرێت.

(ش ب)