چالاکانی ژنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەردانی ئاوارە ئێزیدیەکانیان کرد
09:38
ژنها
سلێمانی – لە ژێر دروشمی "با ڕۆژی ٣ ی ئاب بکه‌ینه ڕۆژی جیهانی به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی کۆمه‌ڵکۆژی ژنان و جینوسایدی نژادی"، ژنانی چالاکوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەردانی کامپی ئاوارە ئێزیدیەکانیان کرد لە شارۆچکەی عەربەت.
دوێنێ هەینی شاندێکی ژنانی ڕۆژهەڵات کە پێکهاتبوون لە(کۆمیته‌ی چالاکی ژنانی کومه‌ڵه سازمانی کوردستان، کۆمیتەی ژنانی حیزبی کۆمەنیستی ئێران و کۆمه‌ڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان (کەژار) و ڕێکخراوی ئاسۆی ژنی کورد، بۆ دووەمین ساڵڕۆژی کۆمەڵکوژی شەنگال سەردانی کەمپی ئاشتی ئاوەرە ئێزیدیەکانیان کرد لە شارۆچکەی عەربەتی سەر بە سلێمانی.
دوای بەسەرکردنەوەی هاوڵاتیانی کەمپەکە لێدوانێکی هاوبەش لەسەر ناوی ژنانی چالاکوانی ڕۆژهەڵاتی کورستان خرایەوە و تیایدا ئاماژە بەچەند خاڵی گرنگ کرا.
دەقی لێدوانەکە:
له دووەمین ساڵڕۆژی کاره‌ساتی شه‌نگاڵ دا، وه‌کوو ژنانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان" کۆمیته‌ی چاڵاکی ژنانی کومه‌ڵه سازمانی کوردستان_ حیزبی کمونیستی ئێران، کۆمه‌ڵگای ژنانی ئازادی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان (کژار) و ڕێکخراوی ئاسوی ژنی کورد "، ئه‌و هێرشه دڕندانه‌ی ترۆریسته‌کانی داعش شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین و له‌گه‌ڵ هاوخه‌میمان له‌گه‌ڵ گه‌لی شه‌نگاڵ و به‌تایبه تی ژنانی شه‌نگاڵ، بۆ گه‌یشتن به ئازادی گه‌له‌که‌مان له‌هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان تێکۆشانی بێ وچان به‌ڕێوه ده‌به‌ین.
ماوه‌ی دووساڵ به‌ر له ئێستا له ٣ئابی ٢٠١٤ چه‌ته‌کانی داعش، هێرشیان برده سه‌ر شه‌نگاڵ و له‌و هێرشه‌دا، به‌هه‌زاران ژن و منداڵ له‌لایان تروریسته‌کانی داعشه‌وه ڕفندران و له‌بازاره‌کاندا فروشران. به‌سه‌دان که‌س له باروودۆخێکی قوردا په‌نایان برده چیای شه‌نگاڵ و به‌شێکیش دووچاری کۆچبەری هەندەران بوونەوە. ئه‌و بابه‌ته‌ی که بۆ هه‌موو که‌سێک ڕوونه، ئه‌وه که هێرشی داعش بۆسهرشهنگاڵ، هێرشی ئه‌قڵییه‌تی ده‌سه‌ڵاتداری پیاوسالار بوو بهسهرنرخه کانی کۆمه‌ڵگا. ژنان و منداڵان له‌و هێرشه‌دا، بوون به گه‌وره‌ترین قووربانی. هه‌ندێک له ژنان به‌دیل گریان و هه‌ندێکیش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌سیری داعش نه‌بن، له چیاکانهو خۆیان خسته خواره‌وه و کۆتایی به ژیانی خۆیان هێنا. بێگۆمان ده‌زانین ئه‌و هێرشه‌ی داعش بۆسه‌ر گه‌لی شه‌نگاڵ و به‌تایبه‌تی ژنان، بێ پلان و به‌رنامه نه‌بووه و به شێوه‌یه‌کی سیستماتیک به‌ڕێوه چوو، تا کوو بتوانن بنه‌مای کۆمه‌ڵگا له‌ناو به‌رن و به شێوه که ده‌یانه‌وێ به دیلیان بگرن تا به‌شێوی فه‌رمانه‌کانی دیکه کۆمه‌ڵکۆژیان بکه‌ن .له‌سه‌ره‌تای هێرشه‌کاندا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ژنان هێزیکی پاراستنی تایبه‌ت به‌خۆیان نه‌بوو، نه‌یانتوانی که خۆیان و کۆمه‌ڵگاکه بپارێزن. هێشتاش ژنان ئه‌سیری ده‌ستانی داعشن و بوون به غه‌نیمه‌تی شهر. لێره‌دا جارێکی سه‌لمێندرا که له‌هه‌ر کۆێ که ژنان له باروودۆخی ژیانیان ئاگادار ببن و به هێزیشیان باوه‌ڕ بن، ده‌توانن له هه‌موو کاته‌کاندا خۆیان بپارێزن.
ئێستا پاش دووساڵ، گه‌لی شه‌نگاڵ و به‌تایبه‌تی ژنان، به پێچه‌وانه‌ی مێژووی ڕابردوویان، له هه‌موو گۆره پانه‌کانی ژیاندا پێشه‌نگی ژیانن. ژنان له پلانه‌کانی سیستمی ده‌سه‌ڵاتدار بۆ هێرش بردنی سه‌ر وڵات، ئایین و هه‌موو نرخه مرۆڤاییه‌تیه‌کان به‌باشی ئاگادار بووه‌نه‌ته‌وه و ده‌زانن که وڵاتی بن ده‌ست منداڵ و خه‌ڵکی بن ده‌ست په‌روه‌رده ده‌کات، به‌م بۆنه‌وه‌ش له‌م ماوه‌دا یه‌کینه‌کانی پاراستنی خۆیان درووست کرد و له‌سه‌ر بنه‌مای شورا و کۆمین، خۆیان به رێخستن کردووه تا به شێوازێکی هۆشیار گه‌شه به خه‌باتی خۆیان بده‌ن، تا له به‌رامبه‌ر به هه‌ر جۆره هێرشێک خۆیان بپارێزن.
به‌ڵام هێشتاش هێرشه‌کانی داعش به‌رده‌وامه، هێشتاش ژنانی زۆر به‌دیلی ده‌ستی داعشن که له‌سه‌ر ناوی ئیسلام و دین، سه‌رکۆت ده‌کرن وبه‌رامبه‌ر به ده‌ستدرێژی ئه‌و تیرورستانه ده‌بن. ئه‌وه‌ی که پێویسته، یه‌کده‌نگی هه‌موو ژنان بۆ پاڵپشتی شه‌نگال و به‌تایبه‌تی ژنانی شه‌نگاله. بێده‌نگی له به‌رامبه‌ر ئه‌و باروودۆخه‌ی که ئێستا گه‌لی شه‌نگاڵ له‌ناویدا ده‌ژین، نه‌ته‌نیا یارمه‌تیده‌ر نابێت، به‌ڵکوو برینه‌کانی ئه‌وان قووڵتر ده‌کاته‌وه. له‌سه‌رئه‌م بنه‌مایه، وه‌کوو ژنانی چالاکی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، به ئه‌رکی خۆمان زانی که بتوانین ده‌نگی خۆمان بخه‌ینه پاڵ ده‌نگی ژنانی شه‌نگاڵ و له‌م بواره‌ش دا،چالاکییه‌کانمان به‌رفراوانتر بکه‌ین. هه‌روه‌ها له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانیش ده‌مانه‌وێ که ئه‌م که‌یسه وه‌کو قڕکردنی گه‌ل و به‌تایبه‌تی ژنان به فه‌رمی بناسێت.
له کۆتاییدا جارێکی دیکه وه‌کوو ژنانی چالاکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ئه‌م کۆمهڵکۆژیه شه‌رمه‌زار ده‌که‌ین و وه‌کوو هێرش بۆ قڕکردنی ژنانی شه‌نگاڵ وبه‌ته‌واوه‌تی کۆمه‌ڵگا ده‌بینین. له‌هه‌مان کات دا، هاوده‌نگی و رێکخستنبوونی ژنان وه‌کو قه‌ڵغانێکی مه‌زن له به‌رامبه‌ر هه‌ر جۆره هێرشی ئەقڵیهتێکی ده‌سه‌ڵاتدار ده‌بینین و به ئاماژه کردن به سێ خاڵدا کۆتایی به به‌یاننامه‌که دێنین
١- ئه‌و رۆژه وه‌کوو ڕۆژی فه‌رمی وه‌کوو کۆمه‌ڵکۆژی ژنانا و ژینوسایدی نژادی بێته ناسین.
٢- ئه‌و ژنانه‌ی که تا ئێستا له ده‌ستی داعشن، رزگاربکرن
٣- تاوانبارانی ئه‌م که‌یسه دادگایی بکرێن.
ژنانی چالاکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان
(ش ب)