ژنان: خاوەنداری لە ڕێبەرمان، ئازادی و خاکی خۆمان دەکەین

09:44

ژنها

ئامەد - بە پێشەنگایەتی کۆنگرەی ژنانی ئازاد (KJA) بە دروشمی 'من خاوەنداری لە ڕێبەری خۆم، ئازادی و خاکی دەکەم' لە ناوەندی کەلتوەی جگەرخوێن، کەمپینێکی ٦ مانگە ڕاگەیەندرا. ئایلا ئاکات ئاتا وتەبێژی KJA بە دروشمی هەر وارێک وڵاتێکە، وتاری دەستپێکردنی کەمپەینەکەی خوێندەوە و وتی هەر شار، گوندو هەر ماڵێک لەنوێوە دروست دەکەنەوە.

ئایلا هەروەها وتی :'' بە قۆناغێکی مێژوویدا تێپەڕ دەبین، ڕۆژهەڵاتی ناوین تێکۆشان ئازادی کە هەموو دونیای گرتۆتەوە بەڕێوە دەبات و لەو تێکۆشانەشدا ژنان قوربانی مەزنیان داوە. هەروەها وتی وێڕای هەر شتێک ئێمە وتەی خۆمان دەڵێینەوەو بەشداری چالاکی دەبین، ئایلا دەستنیشانی کرد کە بۆ مێژوو دەتوانن دوایین وتەی بەرخۆدان بڵێنەوە.


ئایلا لە درێژەی قسەکانیدا وتی :" لەبەر ئەوەی لە تێکۆشانی بەردەوامی ٤٠ ساڵەی گەلی کورد تێناگەن و پڕۆژەی ڕێبەری پەکەکە عەبدوڵا ئۆجالان کە کۆماری دیموکراتیکە، پەسەند ناکەن، تورکیایان خستە ناو گێژاو و ڕیاگیەکی تاریکیان خستە بەردەم تورکیا. گەلی کورد لە ژێر گۆشەگیری و هەڕەشەدایە.

ئایلا دەستنیشانی کرد کە پێویستە نەک لە ئیمرالی بەڵکو لە هەلو مەرجێکی ئازاد دا گفتوگۆ لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان بکرێت، چونکە ئازادی ئۆجالان چارەسەری کێشەکانە.

"من خاوەنداری لە ڕێبەری خۆم دەکەم"

ئایلا بەم شێوەیە درێژەی بە وتەکانی دا؛ بە دروشمی ' من خاوەنداری لە ڕێبەرایەتی، خاک و ئازادی خۆم دەکەم' ئەم کەمپەینەمان دەست پێکردووەو کورد، تورک، لاز، سوریانی، ئەرمەنی، باوەڕی و کەلتورەکانی تر هەموو پێویستیان بە یەک شتە کە ئەویش ڕاستیە و نابێ خۆیان لە تێکۆشان بخەنە لایەکەوە.



"بانگەوازی لە ژنان کرا"
ئایلا بانگەوازی لە هەموو ژنان کرد بۆ ئەو شارانەی وێران کراون و تێک دراون دەبێ نۆژەن و ئاوەدان بکرێنەوەو بە دروشمی 'هەر شوێنێک وڵاتێکە' پشتیوانی بکەن.

"چالاکی و بەرنامە"

لە یەکی ئەیلول-دا بە دروشمی 'هەر کۆبوونەوەیەکی گەل چالاکیەکە' لە ١٦ شار چالاکی دەکرێت. بەپێشەنگایەتی دایکانی ئاشتی لە ئیستانبوڵ، ئامەد و وان چالاکی پێک دێت.
لە مانگەکانی ئەیلول و تشرینی یەکەمدا لە شارەکانی ئامەد، وان، ماردین و ئیستانبوڵ بە دروشمی 'من خاوەنداری لە ڕێبەرایەتی، خاک و ئازادی خۆم دەکەم' میتینگ بەڕێوە دەبرێت.

(ش ب)