هاوڵاتیان لە سیستەمی داعش ڕزگاریان دەبێت و بەرەو ئازادی دەچن

09:47

ژنها

منبج ـــ شەڕوانانی ئەنجومەنی سەربازی منبج بەردەوامن لە ئۆپراسیۆنی ڕزگار کردنی ئەو خەڵکەی لە بن دەستی داعشدا ماونەتەوەو چەتەکانیش ئەو کەسانە گوللەباران دەکەن کە لەشار دەچنە دەرەوە. شەڕوانانیش ڕێڕەوێکی ئارامیان بۆ هاوڵاتیان کردۆتەوەو ئۆپەراسیۆنی ڕزگار کردن بەردەوامە.

ئەوە ماوەیەکە شەڕوانان چوونەتە ناو شاری منبج و گەلیش ڕوو لە ناوچە ڕزگارکراوەکان دەکات، بە هەیەجان و پڕ لە ڕۆحی ئازادی دەهاتن، بەڵام لە لێدانی دڵی ئەوانیشدا ترسێک هەستی پێ دەکرا. هۆکاری ئەو ترسە چیە؟ لەبەر ئەوەی ئەو خەڵکەی کە هەرگیز حەزیان بە داعش نەکردووە، ئێستاش ڕۆیشتنی ئەوان وەک خیانەتێک دەبینێ و لەو نێوەندەشدا گوللەبارانی دەکردن. شەڕوانانی ئەنجومەنی سەربازی چونکە باش ئەو راستیەیان دەزانی بۆ ڕزگار کردنی خەڵکەکە بەشێوەیەکی پارێزراو، جار جار پێشکەوتنەکانیان ڕادەوەستاند.

شەڕوانێکی ئەنجومەنی بەناوی گەلی باران دەڵێ: "داعش بێچارە بووە هاوڵاتیان دەکاتە قەڵغانی خۆ پاراستن. ئەگەر ئەو کارەش نەکەن دەیانکوژێت." دوای ئەم وتەیە لە دیمەنەکاندا دەرکەوت کە داعش بە چەکی قەناس و کلاشینکۆف لەو خەڵکە دەدەن کە ڕوو لە شوێنە ئارام و ڕزگارکراوەکان دەکەن. هاوار، فرمێسک، لاوانەوە، ترس و بێچارەبوونی خەڵک هەموو تێکەڵ بەیەک بوو. دواتر شەڕوانان ڕوو بەڕووی چەتەکانی داعش بوونەوەو چەندی چەتە کوژران، زۆربەی خەڵکەکە بریندار بوون و هەندێکیشیان ژیانیان لەدەست دا. سەدان کەس ڕزگار بوو بە چاوی پڕ لە فرمێسکەوە دوعایان بۆ شەڕوانان دەکرد.

(