ئەنجومەنی ژنانی شەنگال بانگەوازی بەستنی کۆنفرانسی نێونەتەوەیی ژنانی ئێزیدی دەکات

09:18

ئەنجومەنی ژنانی شەنگال بانگەوازی بەستنی کۆنفرانسی نێونەتەوەیی ژنانی ئێزیدی دەکات



ژنها

شەنگال – ئەنجومەنی ژنانی ئێزیدی لە شانگال بە لێدوانێکی نوسراو وێڕای خۆشحاڵی دەربڕین بەرامبەر بە خاوەنداری کردنی گەل و ژنانی بە تایبەتی لە ساڵیادی مەرگەساتی٣/ ی ئاب، هاوکات بانگەوازی بەستنی کۆنفرانسی نێونەتەوەیی لە ژنانی ئێزیدی کرد.

ئەنجومەنی ژنانی ئێزیدی لە چیای شەنگال سەبارەت بە چالاکیەکانی ڕۆژی ٣/ ی ئاب ساڵڕۆژی مەرگەساتی شەنگال لێدوانێکی نوسراوی بڵاو کردەوە ئەنجومەنی ژنانی شەنگال لە لێوانەکەیدا ڕادەگەیەنێت: "لە ماوەی دوو ساڵی تێپەڕبوو بەسەر کۆمەڵکوژی شەنگال برینەکانمان هێشتا نوێن و ئازارەکانمان وەک یەکەمین ڕۆژن، هێشتاش خوێن لە برینەکانمان دەچۆڕێت، بەڵام لە بەرامبەر هەموو مەینەتیەکیش سەبوری ئێمە وەک ژنانی شەنگال ئەوەیە کە ژنانی ئێزیدی و بەگشتی گەلی ئێزیدی لە دژی قڕکردن و کۆمەڵکوژی ژنان بە دامەزراندنی خۆبەرێوەبەری جەوهەری خۆیان، بە پێشخستنی پاراستنی جەوهەری بوونەتە وەڵام. ئەمرۆ لە چیای شەنگال گوزارشت لە ئیرادەی هاوبەش دەکرێت و بۆتە ناوەندی ئەنجومەنی ژنان و گەلەکەمان."

ئەنجومەنی ژنانی ئێزیدی لە بەردەوامی لێدوانەکەیدا دەڵێت: "دوا بە دوای بەرخۆدانی و پێشخستنی پاراستنی جەوهەری ژنان لەوە تێگەیشتین کە دۆستی زۆرمان هەیە و چەندە هاوکاری کۆمەڵگەی ئێزیدی دەکەن، ئەوەش هۆکارێکە بۆ ئەوەی خاوەن بڕیاری مەزنتر بین. بەتایبەیش لە دووەم ساڵڕۆژی فەرمان هاوکاری و پشتیوانی تەڤگەری ژنان خاوەن گرنگی زۆرە. وەک ئەنجومەنی ژنانی شەنگالیش بە یاداشتێک بانگەوازیمان لە ژنان کردبوو کە خاوەن لەو ڕۆژە دەرکەون و کار بۆ ئەوە بکەین کە ڕۆژی ٣ ی ئاب بکرێت بە ڕۆژی جیهانی بەرەنگار بوونەوەی قڕکردنی ژنان و کۆکوژی نەژادی."

ئەنجومەنی ژنان هاوکات سوپاسی هەموو ئەو ڕێکخراو و لایەنانەی کرد کە بوونەتە وەڵامدەرەوەی بانگەوازییان. هەروەها جەختیش دەکاتەوە: "هەوڵی ژنانی باشوری کوردستان کە ویستیان بێن بۆ شەنگال زۆر واتادار هەڵدەسەنگێنین، بەڵام کە هێشتا خوێن لە برینەکانمان دەچۆرێت، هێزە دەسەڵاتدارەکان بە سیاسەتە چەپەڵەکانیان ئەو هەوڵەی ژنانیان بە مەترسیەک دەبین و ئەو دیدارە واتادارەیان ئاستەنگ کرد. دەبێت هەموو لایەکیش ئەوە باش بزانێت کە ئەو جۆرە بەربەست و ڕێگریانە هیچ لە رێککەوتن و بڕیارداریمان کەم ناکاتەوە."

ئەنجومەنی ژنانی ئێزیدی لە شەنگال، لە کۆتایشدا ڕایگەیاند: "ئەو هاوهەڵوێستیەی ژنان پیشانی دا کە زەمینەی کۆنفرانسێکی نێونەتەوەیی ژنانی ئێزیدی ساز بووە، بۆ ئەنجامدانی کۆنفرانسێکی لەو شێوەیە بانگەوازی لە ژنان دەکەین کە خەباتی خۆیان پێشبخەن.

(ش ب)