ژنانی ڕۆژنامەوان: قەڵەمی دەنیز پڕ بوو لە ئەدەبیات، خۆشەویستی و واتا
09:26
بنه‌وش ساریا ـ فیدان رێزان/ ژنها
قامیشلو ـ هه‌ڤاڵی رۆژنامه‌وان ده‌نیز فرات كه هێرشی چه‌ته‌كانی داعشی بۆ سەر مه‌خموری به كامێراكه‌ی پیشانی رای گشتی دونیادا، له شه‌ڕدا ژیانی بەختکرد. له ساڵرۆژی دوه‌مین گیانبەختکردنیدا، ژنانی رۆژنامەوان دەڵێن: تێكۆشانی ئەو وه‌كوو هێڵێكی دیاركه‌ر و به‌رچاوە له به‌ر ئه‌وه‌ش خه‌یاڵی هه‌موو شه‌هیدانمان به‌ڵێنی تێكۆشانمانه.
رۆژنامه‌وان "له‌یلا یلدزتان" ناسراو بە ده‌نیز فرات هه‌م بە كامێرا و هه‌م به پێنووسه‌كه‌ی بێ وچان هێرشه‌كانی چه‌ته‌كانی داعشی چركه به چركه بە رای گشتی دونیا گه‌یاند و له ٨/ ٨/٢٠١٤ دا له ئه‌نجامی هێرش به تۆپی هاوه‌نی چه‌ته‌كان له سه‌ر دڵی بریندار ده‌بێت و ژیانی بەختکرد. هه‌م وه‌كوو ژنێك و هه‌م وه‌كوو شه‌روانێك به دوای لێگه‌رینی حه‌قێقه‌تدا بوو. هاوپیشه‌كانی رۆژنامه‌وان ده‌نیز فرات له دووه‌مین ساڵرۆژی شه‌هاده‌تیدا باس لە تێکۆشانی دەکەن. رۆژنامەوان ئۆزگور سه‌رحه‌د كه له ڕۆناهی تیڤی لە کانتۆنی خه‌بات دەکات، ده‌ستنیشانی كرد كه هه‌ڤاڵ ده‌نیز له بنه‌ماڵه‌یه‌كی وه‌ڵاتپارێزه كه ناچار بوونه له به‌ر زه‌خت و گۆشاری ده‌وڵه‌تی توركیا كوچبه‌ر بن.
چه‌ندین كاتژمێر جانتای كامێرای له سه‌ر پشتی ده‌كرد و خه‌باتی به‌ڕێوه ده‌برد:
ئۆزگور جەختیشی کردەوە: " ده‌نیز بۆ ژنان و گه‌لی كورد وتویە: 'ئازادیه‌كی مه‌زن پێویسته' و به‌م ره‌نگه‌ش درێژه‌پێده‌ری رێگای شه‌هیدان بوو. هه‌ڤاڵ ده‌نیز رێگای شه‌هیدانی به بنه‌ما گرت. هه‌ر له منداڵیه‌وه هه‌تا گه‌وره بوو هه‌ر له ناو زه‌حمه‌تیدا ژیانی كرد. وتەیەکی نیچه هه‌یه كه ده‌ڵێت: 'له ناو مه‌زنترین ئێشدا، گه‌وره‌ترین لووتكه درووست ده‌بێت' و هه‌ڤاڵ ده‌نیزیش وه‌ها بوو، ئێشی زۆری به درێژایی ته‌مه‌نی بینی و ئه‌مه‌ش بوو به هۆكار كه رێگایه‌كی به‌م ره‌نگه هه‌ڵبژێرێ. به‌رامبه‌ر به كاره‌كه‌ی زۆر وریا و هۆشیار بوو، ده‌یتوانی به چه‌ندین كاتژمێر جانتای كامێراكه‌ی له سه‌ر شانی بێت و بێ راوه‌ستان و به جۆشێکی مه‌زنه‌وه خه‌بات بكات. هه‌میشه ده‌یه‌ویست شتی نوێ و جیاواز بخوڵقێنێ."
"به دوای لێگه‌رینی حه‌قێقه‌تدا شه‌هید بوو"
ئۆزگور لە بەردەوامی قسەکانیدا وتیشی: " تێكۆشانی ده‌نیز تێكۆشان له رێگای حه‌قیقه‌ت بوو و له لێگه‌رینی حه‌قێقه‌تیشدا شه‌هید بوو. له ساڵی ٢٠١٤ هێرشێكی دژوار له سه‌ر كەمپی مه‌خموور دروست بوو، ده‌نیزیش له كامپ خه‌باتی راگه‌یاندی به‌ڕێوه ده‌برد، له كاتێكدا كه ده‌رده‌وریان به تۆپی هاوه‌ن گولله‌باران ده‌كرد، ئه‌و به بوێریەکی مه‌زنه‌وه خه‌باتی راگه‌یاندنی ده‌كرد و هه‌موو دونیا به رێگای كامێراكه‌ی ده‌نیزه‌وه ده‌یانزانی كه له مه‌خموور چی رووده‌دا. وه‌كوو رۆژنامه‌وانێك پیشانی منی دا كه بۆ گه‌یشتن به حه‌قیقه‌ت پێویسته هه‌ر بەدەلێک بدرێت."
"له ناخی دڵیه‌وه هه‌ستی به ئێش و ئازاری گه‌ل ده‌كرد"
رۆژنامه‌وان "ستێرک گولۆ" كه له گه‌ڵ "ده‌نیز فرات" دا خه‌باتی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه بردوه بەو شێوەیە باسی لە هەڤاڵە شەهیدەکەی کرد: "وه‌ك ژنه رۆژنامه‌وانێكی كورد بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ باس لە راستی ژنان بکات، زۆر له ناو هه‌وڵدانێكی به‌ربه‌چاو بوو. زۆر جار به زمانی پێنووسه‌كه‌ی ویستی ئه‌م راستیه به رای جیهان بگه‌ێنێت. ئه‌و ده‌یویست هه‌م ئێش و ئازاری ژنانی كورد و هه‌م به‌رخودانی ژنان بگوازێته‌وه بۆ هه‌موو دونیا. بێگومان ئه‌وه‌ی كه گه‌لانی دونیا قه‌ت نه‌یانبینی، به‌رخودانی ژنانی كورد بوو. ده‌نیزیش هه‌میشه به هۆشیاری و تێگه‌یشتنه‌وه ده‌یه‌ویست هه‌موو ئه‌و ئێش، زه‌حمه‌تی و ئازارانەی كه گه‌لی كورد رووبه‌رووی ده‌بنه‌وه، نیشانی ده‌ره‌وه بدات. ئه‌و ده‌یه‌ویست ببێته ده‌لاقه‌ێك كه هه‌موو ژنان تێدا ببینرێن. له ناخی دڵیه‌وه هه‌ستی به ئه‌و ئێشه‌ی ده‌كرد كه گه‌ل رووبه‌رووی ده‌بوونه‌وه، ئه‌مه‌ش تایبه‌تمه‌ندیكی رۆژنامه‌وانیه."
"خۆشه‌ویستی به‌رامبه‌ر به سروشت هه‌میشه له وێنه‌كانیدا دیار بوو"
ستێرک هه‌روه‌ها ئاماژەی بەوەشدا کە ده‌نیز زۆر سروشتی كوردستانی خۆشده‌ویست و به‌م ره‌نگه له قسه‌كانی به‌رده‌وام بوو: "خۆشه‌ویستی خۆی به‌رامبه‌ر به سروشت هه‌میشه له وێنه‌كانیدا پیشان ده‌دا". هه‌ڤاڵ ده‌نیز له به‌شی كوردی گۆڤاری (خوداوەندە زیلان) كه له چیاكانی كوردستان چاپ ده‌كرا، خه‌باتی به‌ڕێوه ده‌برد و بابه‌تیشی له‌م گۆڤاره‌دا زۆره. له سه‌ر ژن، منداڵ و به‌رخۆدانی شه‌ڕوانانی ژن زۆر بابه‌تی ده‌نووسی. كاتێك چه‌ته‌كانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر كوردستان و هه‌روه‌ها مه‌خمور، به رۆحی به‌رخۆدان له‌وێ تێکۆشا و خه‌باتی كرد. به‌ر له‌وه‌ی شه‌هید ببێت، به‌شداری تیڤی بوو و ویستی ئه‌و رووداوانه راسته‌وخۆ بگوازێته‌وه، باسی به‌رخۆدانی شه‌روان و گه‌لی كامپی ده‌كرد. ئێمه‌ش به رێگای هه‌ڤاڵ ده‌نیزه‌وه زانیمان كه له مه‌خموور چی رووده‌دا. هێڵی هه‌ڤاڵ ده‌نیز كه تێكۆشانی لەسەر ده‌كرد تاكو به‌رخۆدانی گه‌لی كورد به‌رامبه‌ر به دڕندایەتی چه‌ته‌كان رابگه‌ێنێت، زۆر پیروزه. پێویسته هه‌موو رۆژنامه‌وانان به‌دیلی چی ده‌بێت و چی پێویسته بۆ ئاشكرا كردنی راستیه‌كان بیكه‌ن و نموونه‌ی ئه‌مه‌ش ده‌نیز فراته.
"پێنووسه‌كه‌ی له گه‌ڵ ئه‌ده‌بیات، خۆشه‌ویستی و واتادا رازێندرابوه‌وه"
هەروەها ڕۆژنامەوان ژیان هێڤی، ساڵانێک له گه‌ڵ ده‌نیز فراتدا له راگه‌یاندا خه‌باتیان به‌ڕێوه بردوه و پێكه‌وه ده‌ستیان به خه‌باتی راگه‌یاندن كردوه، ئاماژه‌ی بەوە كرد كه ده‌نیز كاتی هاتنی بۆ خه‌باتی راگه‌یاندن زۆر به جۆش و خۆشویستنێك به‌رامبه‌ر به‌م خه‌باته ده‌ستی به‌كار كرد و وه‌ها به‌رده‌وام بوو لە قسەکانی: "هه‌ڤاڵ ده‌نیز له ژیان و خه‌باتی شوڕشگێڕیدا زۆر فیداكار بوو، زۆر هه‌ڤاڵانی خۆشده‌ویست، خه‌باتی راگه‌یاندیش بوو به هۆكار هه‌تا باشتر بتوانێ خۆشویستنی مرۆڤ و جۆشی خۆی زۆرتر ده‌رببڕێ. لایه‌نی هه‌ستیاری به‌هێز له كه‌سایه‌تی ئه‌و دا ده‌بوو به هۆكاری به‌هێزبوونی قەڵەمەکەی. قەڵەمەکەی به ئه‌ده‌بیات و خۆشه‌ویستی و واتاوه رازێندرابوه‌وه".
" به‌ڵێنی تێكۆشانمان هیوا و خه‌یاڵی ئه‌وانه"
ژیان ئاماژه‌ی سەرنجی ڕاکێشایە سەر خەباتی ڕێکوپێکی ئەو ژنە ڕۆژنامەوانە و وتی: " ده‌نیز زۆر جدی بوو به‌رامبه‌ر به خه‌باتی خۆی و هاوكات له گه‌ریلایه‌تی، شه‌ر و كارێكی زۆر ئاساییش دا خاوه‌ن هه‌مان هه‌ڵوێست بوو به‌رامبه‌ر به نرخ زۆر رێزی هه‌بوو، ئه‌و باش ده‌یزانی كه ئه‌و ده‌رفه‌ته كه تێدا كار ده‌كات له ئه‌نجامی ره‌نجێكی پیر‌وز و خوێنی شه‌هیدان ره‌خساوه، بۆیه به‌رامبه‌ر به هه‌ر شتێكی خاوه‌ن هه‌ڵوێستێكی به‌نرخ بوو. هه‌ڤاڵانێك وه‌كوو خه‌لیل دا‌غ، هه‌بوون ده‌رسیم و هه‌ڤاڵانی دیكه كه له خه‌باتی راگه‌یاندندا شه‌هید بوونه، هه‌میشه بنه‌مای تێكۆشانی بوون بۆ ئێمە. ئه‌و تێگه‌یشتبوو كه پێویسته رێگای ئه‌و هه‌ڤاڵانه به‌رده‌وام بكات، بۆیه نه‌یده‌زانی ماندوبوون چیه. ژیانی بۆ ئێمه هه‌میشه نموونه بوو، له خه‌باتی راگه‌یاندا وه‌كوو ژنه شوڕشگێرێك هه‌میشه نموونه بوو. وه‌كوو هاوڕێی هه‌ڤاڵ ده‌نیز به‌رامبه‌ر به ره‌نجی هه‌ڤاڵانمان له راگه‌یاندندا، سه‌ری رێز و نه‌وازش داده‌نەوێنین و به‌ڵێنی تێكۆشانی ئێمه هیوا و خه‌یاڵی ئه‌وانه."
(ش ب)