ئاسۆس جاف: پێمخۆشبوو لە پێشەکەشکردنی پڕۆژەکەدا بەشداری بکەم
12:36
ژنها
ناوەندی هەواڵ – ئاسۆس جاف هونەرمەندی پەیکەرتاش لە چاوپێکەوتنێکیدا بۆ گۆڤاری مانگانەی "تروسکە" باس لە گرنگی و لایەنە هونەریەکانی کاکردنی ژنان لە بوارە هونەریەکان دەکات و داواش لە ژنان دەکات کە بەهرە شاراوەکانیان دەربخەن.
ئاسۆس سەرەتا بەو شێوەیە خۆی دەناسێنێت: "من ئاسۆس جاف دەرچووی سالی 2014 ــ 2015م زانكۆ كۆلیژی هونەر بەشی پەیكەرسازی. سەرەتای كاركردنم لەكۆلیژی هونەردا دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی زۆر منداڵیم لەگەڵ منداڵانی شاری سلێمانی گروپی ئەستێرە لە شانۆیەكدا بەشداریم كرد، دوابە دوای ئەوە لە هەموو ده‌رفه‌ته‌كانی هونەردا كارم دەكرد، بەڵام لە هەمویان زۆرتر لە ده‌رفه‌تی پەیكەرسازیدا بوو كە خۆم دەبینیەوە. بۆ یه‌كه‌م جار له ساڵی 2007 له پێشانگای شێوه‌كاری به‌شداری هونه‌ری شێوه‌كاریم كرد كه له ناوه‌ندی گه‌نجان له به‌ختیاری به ناوی دایكه‌وه كراوه و ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م پرۆژه‌م بوو. ئەویش بۆ من له بواری په‌یكه‌رسازیدا سەرەتایەكی زۆر تایبەت بوو. كارێكی بچووك بەدەر لە هونەری ئەكادیمی، هونەرێك بوو كه به شێوه‌یه‌كی ئاسایی وردە وردە پەرەم پێدەدا، دوابەدوای ئه‌وانه‌ش هەر پێشانگایەك دەكرایەوە بەشداریم تێدا دەكرد، چەندین پێشانگایتر هەبوون كە بەشداریم كرد لە گەڵ گرووپی ناوه‌ندی گەنجان، دواجار لەساڵی 2009 لە زانكۆی سلێمانی وەرگیرام لەبەشی شێوەكاری، چومە بەشی په‌یمانگا و ئه‌و به‌شه‌م تەواو كرد. بە خۆشحاڵیەوە هەموو قۆناخەكانی خوێندنم بە سەركەوتوی به ئه‌نجام گه‌یاند. بەم شێوازە هونەری شێوەكاری لە ناخی مندا درووست بوو. سەرەتا بە هەموو ڕێچكەكانیدا رۆیشتم، بەڵام دوا جار پەیكەرسازی بوو بەو رۆحیەتە لە مندا، توانیم بە هەموو ئەو تایبه‌تمه‌ندیانه بگەم كە دەمەوێت، دەمه‌ویست لەڕیگەی هونەركەمەوە ئەو پەیامەی لە ناخمدایە بیگەینمە خەڵك و بەتایبەت ژنان. زیاتریش له هه‌ر شتێك ئه‌وه‌ی كه سەرنجی راكێشام ئه‌وه بوو كه به‌داخه‌وه ژنان كه‌متر به‌شداری هونەری پەیكەرسازی ده‌بن، به‌ڵام بە خۆشحاڵیه‌وه كە من هاتمە ناو ئه‌م هونه‌ره و توانیم زۆر كار بكه‌م، زۆر گوێم نه‌دا به ئه‌و رێگری و به‌ربه‌ستانه‌ی كه ده‌كه‌وتنه پێشم. هونەری شێوەكاری زۆر دونیایەكی تایبەت بوو بۆم كە دەمتوانی ژنانی كوردی پێ بناسێنم، بە هەر شێوەیەك ده‌بێت ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ی لەناخمدایە، رایبگەینم."
هەروەها ئاسۆس بەو شێوەیە باس لە سەرەتای دەستپێکردنی کارەکانی دەکات: "لە دوای تەواوكردنی زانكۆ لەگەڵ هونەرمەند زیرەك میرە كارێكی هونەریمان كرد كە خۆشبەختانە دوای چەندین جار گفتگۆ كارەكەمان بە ئەنجام گەیاند. یەكەم جار هونەرمەند زیره‌ك دەیویست راستەوخۆ لە ناو شاری كۆبانیدا بە پاشماوەی جەنگ ئەو پرۆژیە جێبەجێ بكات، به‌ڵام بەهۆی سەختی ڕێگەوە و چەندین ڕێگری و ئاستەنگ نەمانتوانی لە رۆژئاوا كارەكەمان بە ئەنجام بگەینین. دواتر بە یارمەتی هاورێیان لە سلێمانی مۆزەخانەی نیشتیمانی ئەمنە سورەكە دەستمان بە كارەكە كرد. سەرەتای كاركردنمان له سه‌ر ئه‌م پرۆژه‌یه 3 مانگی خایاند، رۆژانە 12 كاتژمێر بە بەردەوامی ئیشمان ده‌كرد و تەنها 1 كاتژمێر پشوومان هەبوو ئه‌ویش لە گەڵ 10 هاوكاری دیكه‌مان كه هه‌موویان پیاو بوون و له ناویاندا من ته‌نها ژن بووم كه له گه‌ڵیان له په‌یكه‌رسازیدا كارم ده‌كرد. یەك دوو ژنی دیكه دەهاتن بۆ هاوكاریمان، به‌ڵام بە بەردەوامی لە ناو كارەكەدا نەبوون. لەسەروی هەموشیەوە هۆكاری بەشداری كردنی من لەو پرۆژەیە ئەوە بو كە كارەكە بۆ ژنێكی كورد و شەرڤانێكی كورد بوو كە زۆر زۆر جێ خۆشحاڵی بوو. ئه‌و كاته كاتێك بوو كه پێویست بوو هەر تاكێكمان بتوانین پەیامێكمان هەبێت، ئەگەر من نەتوانم وەكو ئەوان لە بەرەكانی جەنگدا بم یاخود ئەو شۆرشەی ئەوان دەیكەن من بیكەم، هه‌وڵمدا بە شۆڕشی هونەری پەیامێكی بچووكم گەیاندبێت بەوان و خزمەتێكی بچووكی ئەوانم كردبێت، ئه‌مه‌ش بۆ من جێگای شانازی و فەخرە. لە كۆتایی كارەكەشدا زۆر بە جۆش و خرۆشێكی مه‌زنه‌وه دەمویست لە كاتی پێشكه‌شكردنی پرۆژەكەدا بەشدار بم، به‌ڵام بەداخەوە بە هۆی هەندێك رێگری ڕێگاوە نەمتوانی ئامادە بم."
جێگەی باسە کە یەکێک لەو کەسانەی زیاترین ڕەنجی هەبوو لە دروستکردنی پەیکەری ئارین میرکان بەڵام ئەوەی جێگەی داخ بوو باس لە ڕەنج و ماندووبونی ئەو ژنە نەکرا ناوبراو لەسەر ئامانجی دروستکردنی ئەو پەیکەرەش وتی: "ئه‌و پەیكەرەی كە دروستمان كرد پەیكەری شەهید "ئارین میركان" بوو كە پێناسەیەك بوو بۆ هەموو ژنە شەرڤانە كوردەكان و بەرخۆدانی و بەهێزی ئەوان. منیش وەكو ژنێك دەمویست بەشدار بم لە نیشاندانی كەسایەتیەكی كورد له‌و ئاسته‌یدا، به‌ڵام بەداخەوە ژنانی كورد هه‌میشه لە ده‌رفه‌تی هونه‌ریدا خۆیان پاشگه‌ز ده‌كه‌ن. "
ناوبراو لەسەر هەلی کار کردن و دەرفەتی کاری هونەری ژنانیش وتویە: "بەگشتیش ده‌توانم باسی ده‌رفه‌تی ئه‌م كاره بكه‌م، چون له ناو ئه‌م كارهدام و ده‌زانم زه‌حمه‌تیه‌كانی چونن. ئه‌وه‌ی باش دەزانم كە كارێكی زۆر سەختە، به‌ڵام بۆ ژنان پێویستە، بۆچی دەبێت ئەو جیاوازیانە هەبێت، پیاوێك بتوانێت له‌و چه‌شنه كارانه بكات به‌ڵام ژنێك نەتوانێ؟ لەبەر ئەو هۆیەش بەردەوام بیرم لەوە كردۆتەوە شان بەشانی هاوڕێ كورەكانم كار بكەم ئەگەر زیاتر نەبێت با كەمتریش نەكەم. هۆكاری به‌شداری نه‌كردن یا دووركه‌وتنی ژنان له‌م كاره ده‌گه‌رێته‌وه بۆ خێزان، كۆمه‌ڵگا و یا هۆكاری سیاسی و ده‌رفه‌تیان پێ ناده‌ن به‌شداری ئه‌م كاره بكه‌ن. من كاتێك ویستم كار بكەم سەرەتا چەندین جار رێگری هاتۆتە بەردەمم؛ به‌رده‌وام پێیان گوتوم كە كاتەكەی زۆرە، ئه‌و هه‌موو كاته ناكرێت وه‌كوو كچێك له ده‌ره‌وه بم و له‌م قسانه، به‌ڵام خانەوادەكەم تێگه‌یاند و توانیم به‌م ره‌نگه باوه‌ڕیه‌كی مه‌زن له كه‌سایه‌تی خۆمدا پێش بخه‌م كە وەكو ژنێك دەتوانم زۆر كاری باش و سەركەوتو بكەم."
هاوکات باس لە بەربەستەکانی بەردەم ژنان دەکات لە گۆڕەپانەکانی کارکردن و لەبەرامبەری دا هەوڵەکانی خۆی دەکات و دەڵێت: "كاتێك كە دەمەوێت لە پێشانگایەكدا بەشدار ببم بەداخەوە زۆر جار شوێنێكی دیاری كراومان نیە بۆ ئەوەی كارەكە بە سەركەوتوی بكەین، ئەو كارە پێویستی بە جێگا‌و ئیمكانێكی زۆرە. بەراستی لە شوێنی بچوكدا ئه‌و كارە ناكرێت، ئه‌گه‌ر شوێنه‌كه داخراوه و بچوك پێویسته كاری بچوك ده‌كرێت، به‌ڵام بۆ كارێك كە قەبارەكەی گەورە بێت پێویستی بە ده‌رفه‌ت و هاوكاریەكی زۆر هه‌یه. لە گەڵ ئەو هەموو ئاستەنگیانەش دیسان ویستومە چەندین كار بكەم كە هەست و ئازار و ئێشی گەلەكەم پێناسە بكەم لەوانەش چەندین كارم بۆ كۆمه‌ڵكوژی سەر گەل و ژنانی شەنگال كردوه كە بە چ شێوازێك لە لایەن داعیشەوە هێرشیان كراوەتە سەر، لە كاتێكدا كه هەوڵی خۆ ڕزگار كردن دەدەن بە چ شێوازێك پێلاوەكانیان لە پێیاندا پارچە پارچە بوەو هەوڵی ژیان دەدەن. چەندین پرۆژەی زۆر جوانم هەیە كه پێشكەش بە ژنانی كوردی بكەم لە هەر چوار پارچەی كوردستان بە بێ جیاوازی، لەئێستاشدا رۆژانە هەر لە ده‌رفه‌تی كاركردنی خۆمدا ئیشی بچووك دەكەم. بە راستی قه‌ت له كار و خه‌بات نەوەستاوم، بەڵێنیش دەدەم كە بەردەوام بم لە كارەكانم تا بتوانم كاری باشتر و باشتریش بكەم.
ئاسۆس جاف لە کۆتایشدا داوا لە ژنان دەکات پەرە بە بەهرەکانیان بدەن و جەخت دەکاتەوە: "داواكاریم لە هەموو ژنان هەیە كە بەهرەكانی خۆیان نەشارنەوە و هه‌م له وڵاتی خۆمان و هه‌میش وڵاتانی تر بتوانن ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه نیشان بده‌ن و ده‌ریببڕن. داواكاریشم لە حكومەت ئەوەیە لە كاتێكدا ژنێك دەیەوێت كاریكی هونەری بكات بە دەسپێشخەریەكی زۆرەوە پێشوازی لە كارەكەی بكەن."
(ش ب)