هۆشیاری لە ئەگەری بەیەکجارەی لەدەستدانی چاوەکانی دەدرێت

13:08

ژنها

ناوەندی هەواڵ - کەمپینی بەرگریکردن لە زیندانییە سیاسیی و مەدەنییەکان، تایبەت بە دۆخی ژنە زیندانکراوی سیاسی ئێران، زەینەب جەلالیان،ڕاگەیەندراوە و تیایدا هاتووە کە لەگەڵ ئەوەی زیندانیی سیاسیی کوردزەینەب جەلالیان، رووبەڕووی چەندین گرفتی سەختی جەستەیی بوەتەوە، لەوانەش گرفت لە هەستی بینین و ترسی لەدەستدانی یەکجاری چاوەکانی لێ دەکرێت.

هەرچەندە ئەو ژنە بە زیندانیی تاهەتایی سزادراوە، جگە لەو گرفتە تەندروستی و رۆحیەی بۆی دروستکراوە، تا ئێستا تەنانەت بۆ یەک رۆژیش رێگەی پێ نەدراوە سەردانی ماڵەوەیان بکات، تا ئێستاش لە خراپترین دۆخی جەستەیی و رۆحی دا ژیان بەسەر دەبات.

شایانی وەبیر هێنانەوەیە کە نوژداریکردن بۆ زەینەب جەلالیان لەلایەن دادگاوە رەت کراوەتەوە، ئەمەش لە حاڵێکدایە کە رۆژ بەرۆژ چاوەکانی جەلالییان سۆماییان کزتر دەبێ و مەترسی لەدەستدانی یەکجارەکی لێ دەکرێت.

(ش ب)