کۆنگرەی کۆمەڵەی ژنانی گەنج بەڕێوەچوو

09:19

ژنها

ناوەندی هەواڵ - کۆنگرەی کۆمەڵەی ژنانی گەنج بە دروشمی، "بە پێشەنگایەتی ژنانی گەنج سەرهەڵدان، هەتا ئازادی تۆڵەسەندنەوە" بەڕێوەچوو. کۆنگەرەکە بڕیاری دا کە لەژێر ناوی کۆمەڵەی ژنانی گەنجی کوردستان (یەکێتی ژنانی گەنجی کوردستان)-دا خۆی ڕێک بخات.

کوردیناسیۆنی KJC سەبارەت بە کۆنگرەکە لێدوانێکی نوسراوی بڵاو کردەوە

لە لێدوانەکەدا هاتووە؛ کۆنگرە لە ١٢ – ١٤ / تەمموز بەڕێوە چوو. لە لێدوانەکەی KJC دا باس لەوە کراوە کە لە قۆناغێکی وەها مێژوویدا کە لە هێڵی تێکۆشانی ئازادی ژنەوە پێشکەوتنەکانمان کە ئێمە بەرەو ئازادی دەبەن یەک لەدوای یەک دێن، بۆ ئەوەی شۆڕشەکەمان پێک بێت هیچ ئاستەنگیەکمان لەپێشدا نیە، ئێمە کۆنگرەی ژنانی گەنجمان لە نێوان ١٢ – ١٤ تەمموز بەسەرکەوتوویی بەڕێوە برد. کۆنگرەکە بەبەشداری ٧٠ ئەندام کە لەهەر چوار بەشی کوردستانەوە هاتبوون، بە جۆش و مۆراڵێکی بەرزەوە بەڕێوە چوو. لە کەسایەتی شەهید عەلی چیچەک کە لە مانگرتنی مەزنی ١٤ / تەمموزدا گیانی بەختکردبوو، هەموو شەهیدان بەبیر هێنرانەوەو گیانی بەرخۆدێری ئەوان لەکۆنگرەکەماندا خۆی نیشاندا. سوێندی بەردەوام کردنی تێکۆشان دووبارە کراوەتەوە.

ئازادی ئۆجالان
KJC سەرنجی ڕاکێشایە سەر ئازادی ڕێبەری پەکەکە عەبدوڵڵا ئۆجالان و کەموکوڕیەکانی ئەم بابەتە بووە مژاری ڕەخنەداین و ئاماژە بەوە کراوە کە لەمەو بەدوا تێکۆشان لە ئاستی هەرە بەرزدا دەکرێت.

لە لێدوانەکەدا وەها هاتووە:
ئێمە کۆنگرەکەمان لە ڕاستینەی خۆمان، ڕێبەرایەتیمان کە ئەوە ٤٠ ساڵ زیاترە چاوگی ئیدیۆلۆژی ڕزگاری ئێمەی ژنەو هەروەها سەرچاوەی تێکۆشانی ئێمەیەو بەبێ ڕاوەستان لەبەرامبەر کردەوە دژە مرۆییەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک تێدەکۆشێ، لە سیستمی لەخاچدانی ئیمرالیدا بەرخۆدانێکی مێژووی دەکات و لەکەسایەتی خۆیدا ٤٠ ملیۆن کورد و ژن دەژیەنێت، بە باوەڕبوونمان بە شۆڕش و ئازادی پیرۆز دەکەین. ئێمە ئاشکرامان کرد کە ئەرکی ژنانی گەنج ئازادکردنی فیزیکی ڕێبەر ئاپۆیە کە تاقانە ڕاستی و حەقیقەتی ژن ئەوە، ئێمە لە کۆنگرەکەدا سوێندمان دوبارە کردەوە کە ڕەخنەداینی خۆمان سەبارەت بە کەموکوڕیەکانمان بۆ هەڤاڵێتی ڕێبەرایەتیمان بدەین و کۆمەڵگایەکی سیاسی و ئەخلاقی کە چەوتیەکانی لەناو بردبێت، بە شۆڕشێک کە دیسان بونیادمان بنێتەوە ئاوا بکەین و پێشکەشی هەموو ژنان، گەنجان و گەلەکەمانی بکەین.

گۆڕینی ناو
هەروەها لەکۆنگرەکەماندا بڕیارمان دا کە ناو و ئاڵای کۆمەڵەی یەکێتی ژنانی گەنج بگۆڕدرێن و بڕیار درا ناوە ببێتە " کۆمەڵەی ژنانی گەنجی کوردستان" و کورتکراوەکەشی بریتی بێت لە ‘’KJC’’. لە سەردەمی نوێدا بڕیار درا کە بۆ ئەوەی تێکۆشانێکی چالاک و ڕادیکاڵ بەڕێوە ببرێت، لەهەر چوار پارچەی کوردستان لەهەمبەر زیهنیەتی دەسەڵاتداری پیاو سالاری هەنگاو بهاوێژرێت.

ئەو بڕیارانەی کە لە کۆنگرەی ‘’KJC’’ دا دراوە:

١- ئازادی فیزیکی ڕێبەر ئاپۆ لە ناوەندی هەموو خەباتەکاندا جێگیر بکرێت، لەو چوارچێوەیەدا کە ٢٤ کاتژمێر لەگەڵ ڕێبەرایەتیدا بژین، ‘’KJC’’ لە هەموو مەیدانەکاندا چالاکی بکات.

٢- لەیلا شایلەمەز کە لە پاریس تیرۆر کرا، وەکو شەهیدی ‘’KJC’’ پەسنەد بکرێت و ببێتە سەمبولی هەموو ژنانی گەنج.

٣- لەسەر ئەو بنەمایەی کە حسابی کۆمەڵکوژی ژنانی ئێزیدی دەپرسرێتەوە، خەباتی ژنانی گەنجی ئێزیدی بەهێز بکرێت و ڕێکخستنێکی نوێ دابمەزرێت.

٤- بۆ ئەوەی یەکێتی نەتەوەیی ئاوا بکرێت، بە پێشەنگایەتی ژنانی گەنج، لەسەر بنەمای ئازادی ژن، پێشەنگایەتی بۆ بۆ خەباتی یەکێتی نەتەوەیی بکرێت و بۆ ئەوەش پەیوەندی پێک بێت و هاوکاری بکرێت.

٥- تێکۆشان لە دژی ڕەگەز پەرستی بکرێت کە چەکی سەرەکی زیهنیەتی دەسەڵاتداری پیاو سالاریە؛ هەموو ئەو سیاسەتانەی کە ژنانی گەنج بێ ئیرادە دەکەن دەبێ هەڵگیرێن، لەبەرامبەر هەموو ئەو هێرشە کۆکوژانە دەبێ ژن بە هۆشیاریەوە بگاتە ئاستی خۆپاراستنی جەوهەری، بەرێکخستن بوون و چالاک گەر.

٦- لەبەرامبەر کۆمەڵکوژی ژنان کە فاشیزمی پیاوسالاری لەسەر بنەمای لەناو بردن و سڕینەوە پێکی دەهێنێ دەبێ چالاکانە تێکۆشان بکرێت، ڕێکخستەبوونی پێویست بکرێت، لەهەموو گۆڕەپانەکان چالاکی فراوان ئەنجام بدرێت.

٧- لەهەموو مەیدانەکان بە دروشمی "بە پێشەنگایەتی ژنانی گەنج سەرهەڵدان، هەتا ئازادی تۆڵەسەندنەوە" هەنگاوی ڕێکخستن بوون بهاوێژرێت.

٨- خەباتی ئازادی ژنان لە بواری دیپلۆماسی، چاپەمەنی، ئابوری، ژینگەپارێزی، کەلتور، هونەر، زمان بەشێوەی کۆمیتە لەهەموو مەیدانەکان لەسەر هێڵی ژنانی گەنج بەڕێوە ببرێت.

٩- پێویستە خەباتی ژنۆلۆژی لەسەر بنەمای ئایدیۆلۆژی ئازادی ژن، لە چوارچێوەی زانستی کۆمەڵایەتی ژنانی گەنج وەکو کۆمیتەیەکی ناوەندی بەڕێکخستن بکرێت.

(ش ب)