ژمارەیەک شەرڤانیتر بەشداری یەژەشە بوون
15:22
ژنها
شەنگال - شەرڤانانی یەکینەکانی ژنانی شەنگال ناسراو بە (یەژەشە) لە ئەکادیمیای شەهید خانێ لە چیای شەنگال بەمەراسیمێکی سەربازی خولێکی نوێی پەروەردەی سەربازی و سیاسی یان بۆ شەرڤانانی نوێی ژن بە ناوی خولی شەهید سەردا کردەوە.
سێ لە فەرماندەکانی یەژەشە، ئاخین مووش، هێزدا شەنگال و زیلان چەکدار بەشداری مەراسیمەکە بوون، هێزدا شەنگال لەسەرەتای مەراسیمەکەدا قسەی کرد و وتی:" پێویستە هەموو ئەو ژنە گەنجە ئێزدیانەی بەشداری خولی شەهید سەردا دەبن بۆ ڕزگاری گەلانی ژێردەست هەم لە بواری سەربازی و هەم لە بواری ئایدیۆلۆژی خۆیان پەروەردە بکەن ".
هێزدا شەنگال، فەرماندەی یەژەشە لە درێژەی قسەکانیدا وتی:" لەم خولەدا ئێوە وەکوو ژنانی ئێزدی بەو سوێندێک کە دەیخۆن بەرامبەر کۆمەڵکوژیەکان دەوەستنەوە، بۆ ئەوەی بتوانن هەڤاڵتی و ژیانی خۆتان بەهێزتر بکەن دەبێت پەروەردە ببینن، هەرچەندە خۆتان پەروەردە بکەن کەمە ".
هێزدا شەنگال ئاماژەی بۆ ئەوەدا کە هەمیشە لە هەموو کۆمەڵکوژیەکدا زیاترین زیان بە ژیانی ژنان دەگات، ئێوە دەبێت تۆڵەی ژنانی بندەست بستێنن، پێویستە ئێوە بەو پەروەردەیە و بە هزری ڕێبەرایەتی بە ڕێگای شەهیداندا هەنگاو بنێن.
ئەو فەرماندەیەی یەژەشە لە کۆتایی قسەکانیدا وتی:" ئێوە وەکوو ژنانی ئێزدی ئامادەن هەموو کارێک بکەن، لەبەر ئەوەی ژنان لە هەموو بوارەکاندا سەرکوت دەکرێن، دەبێت تۆڵەی هەموو ژنانی ئێزدی و هەموو ژنانی جیهان بستێننەوە، بەهیوای سەرکەوتن بۆ هەموو هەڤاڵان ".
مەراسیمەکە بە وتنەوەی دروشمی بژی سەرۆک ئاپۆ، بێ سەرۆک ژیان نابێت و ژن ژیان ئازادی کۆتایی هات، پاشان شەرڤانانی ژن سوێندیان خوارد و دەستیان کرد بە خولی نوێی پەروەردە ".
(ش ب)