"هێزی ژنانی منبج دادەمەزرێنین"

09:42


دەنیز یەشیلیۆرت /ژنها

منبج – فەرماندەیەکی ئەنجومەنی سەربازی ڕادەگەیەنێت چۆن لە شەنگال "یەژەشە" و لە کۆبانێ "یەپەژە" بەڕێکخستن کراوە، لە شاری منبجی تازە ڕزگار بووش هێزی ژنانی منبج دادەمەزرێنن.

دوێنێ فەرماندەکانی ئەنجومەنی سەربازی منبج لەسەر ئازادکردنی شاری منبج و ئۆپراسیۆنەکە لەناو جەرگەی ئەو شارەدا، لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیان بۆ رای گشتی ڕاگەیاند، ڕەنگین غالیە نیماد، یەکێک لە فەرماندەکانی ئەنجومەنی سەربازی منبج-یش قسەی کرد و ڕایگەیاند: لە بەردەوامی بەڕێوەچوونی ئۆپراسیۆن قوربانی گرانبەهامان داوە، بەڵام ئەوەی لە هەموو کاتێکیش دەبووە مایەی خۆشحاڵیمان هەڵوێستی ژنانی ئەو شارە بوو، بۆیە پێویستی بەوە هەیە بە دامەزراندنی هێزێکی بە ڕیکخستووی ژنان وەڵامی ئەو ژنانە بکەیەنەوە کە لەلایەن چەتەکانی داعش کوژراون."

"ئامانجمان ئازادکردنی منبجە"

رەنگین نیماد وتی: "سەرەتا ژمارەیەکی کەم لە شەرڤانانی یەکینەکانی پاراستنی ژنان(یەپەژە)بەشداریان لە ئۆپراسیۆنەکەدا کرد، بەڵام شەرڤانانی یەپەژە ئەزمونێکی زۆریان هەبوو و ڕۆڵی بەرچاویان دەگێڕا. ماوەی دوو مانگ و شەش ڕۆژە هەڵمەتی ئازادکردنی شاری منبج بەردەوام دەکات، شەرڤانانی ئەنجومەنی سەربازی منبج بە فیداکاری و نەبەردیەوە لە هیچ هەنگاوێکدا پاشەکشەیان نەکرد، ئێمەش وەک ژنان بەشداریمان لەو ئۆپراسیۆنەدا کرد، ئامانجی سەرکیشمان ئازادکردنی شاری منبجە."

"تۆڵەی ژنانی کوژراو دەکەینەوە"

ڕەنگین ئاماژەی بەوەدا کە ٥٥ شەرڤانی ژن بەشداریان کردوە لە هەڵمەتی ئازادکردنی منبج و وتیشی: "ئەوەی لە منبج دەردەکەوێت واتای ئەوە دەگەیەنێت، چۆن لە شەنگال یەژەشە، لە کۆبانێ یەپەژە توانیان بە هێزی خۆیان سەرکەوتنی مەزن تۆمار بکەن، لە شاری منبجیش بە هێزی ژنان سوپایەکی ژنانی سەرکەوتو دادەمەزرێنن و تۆڵەی هەموو ئەو ژنانە دەکەینەوە کە لەلایەن چەتەکانی داعش بەشێوەیەکی دڕندانە کوژراون."

ڕەنگین غالیە نیماد، فەرماندەی ئەنجومەنی سەربازی منبج، لە کۆتایشیدا ڕایگەیاند: "ژنان بە فڕێدانی چارشێوە و جلوبەرگی ڕەش ژیانێکی نوێ و ڕەنگینیان دەوێت، بۆیە ئێمەش لەناو ئەنجومەنی سەربازی منبجدا دەمانەوێت بە دامەزراندنی هێزی خۆمان ڕەنگی خۆمان دیار بکەین و ببینەوە وەڵام دەرەوەی خواستەکانی ژنانی زوڵم لێکراو، چونکە ژنان کە زۆرترین زوڵمیان لێکراوە بە چوار چاو لە چاوەروانی ئێمەدان."

(ش ب)