مەریوان، ١٢ کۆڵبەر بوونە قوربانی
14:15
ژنها
ناوەندی هەواڵ –١٢ کۆڵبەر لە نزیک شاری مەریوان بە ڕووداوێکی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا و بریندار بوون.
دوێنێ شەوی ٨ی ئابی ٢٠١٦ لە نزیک گوندی دزڵی سەر بە شاری مەریوان بە هۆی ڕووداوێکی هات و چۆ ١٢ کۆڵبەر گیانیان لە دەستدا و بریندار بوون.
بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی پارێزەرانی مافی مرۆڤ لە کوردستان، هەندێک لە کۆڵبەرانی خەڵکی گوندی دەرەناخی، کاتێک لە ڕێگای سەر سنوور بۆ کاری کۆڵبەری ڕۆشبوون تووشی ڕووداوێکی هات و چۆ دەبن.
لەم ڕووداوەدا چوار کەس بە ناوەکانی حاجی سەعید ئەبسەت، ئەسعەد کەریمی، محەمەد باخە، عەدنان کەریمی گیان یان لە دەست داوە و هەشت کەسی دیکەش بەسەختی بریندار بوون و نێردراون بۆ نەخۆشخانەی شاری سنە.
پاش گیان لەدەستدان و برینداربوونی دەیان کۆڵبەر لە چەند مانگی ڕابردوودا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران لەسەر سنوور، ئەمە یەکەمین جارە کە چەند کۆڵبەر بە هۆی ڕووداوی هات و چۆ گیان لە دەست دەدەن یا برینداردەبن.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخستنی مافی مرۆڤی کوردستان هۆکاری ڕووداوەکە بۆئەوە دەگەڕێتەوە کە لەوکاتەدا کۆڵبەران لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژێمەوە تەقەیان لێکراوە و ئەوانیش ناچاربوون بۆ پاراستنی گیانی خۆیان بە ئۆتۆمبێلەوە هەڵبێن، بۆیە ئۆتۆمێلەکەیان وەردەگەڕێت.
(ش ب)