بە مەبەستی دەستگیرکردنی هێزەکانی ڕژێمی ئێران هەڵیانکوتایە سەر ماڵی شەیدا ڕەحیمی

13:29

ژنها

سنە – هێزەکانی ڕژێمی ئێران بە مەبەستی دەسگیرکردنی هەڵیان کوتایە سەر ماڵی شەیدا ڕەحیمی چالاکی مەدەنی و ئەندامی کۆمەڵەی دایکانی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

پێشتر دەزگای ئیتلاعاتی ڕژێم داوای لە دادگا کردبوو کە ١٢ ساڵ سزای زیندانی بۆ شەیدا ڕەحیمی، چالاکی مەدەنی و ئەندامی کۆمەڵەی دایکانی ئاشتی لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ببڕێتەوە، بەڵام دادگا بە ٦ ساڵ سزای زیندانی حوکم دابوو، ئەمڕۆش بۆ دەستگیرکردنی هێزەکانی ڕژێمی ئێران بە بڕیاری دادگا بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی هەڵیان کوتایە سەر ماڵی ناو براو، بەڵام ئەو کات لە مال نەبووە.

جێگەی ئاماژەیە چەندین تۆمەتی وەک بەرپرسی کۆمەڵەی دایکانی ئاشتی، پرۆپاگەندا بۆ پارتی ژیانی ئازادی کوردستان(پژاک) و پروپاگەندە دژ بە حکومەت، تێکدانی ئاسایشی نەتەوەی ئێران و بەشداری کردنی لە نەورۆزی ناوچەی قەسریانی خراوەتە پاڵ.

هاوکات لەو کاتەی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئێران بۆ لێکۆڵینەوە دەستبەسەر کرابوو، گوشاریان خستبوە سەر بۆ ئەوەی لە بەردەم کامێرادا ئەو تۆمەتانەی بەسەریا دایان سەپاندوە پەسەندی بکات.

(ش ب)