مەریوان، بەردەوامی ناڕەزایی دژ بە قەدەغەکردنی پاسکیل سواری ژنان
17:25
ژنها
ناوەندی هەواڵ - لە درێژەی ناڕەزایەتی دژ بە قەدەغەکردنی پاسکیل سواری ژنان لە شاری مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژمارەیەک لە کچ و کوڕانی ئەو شارە ناڕەزاییان پیشاندا.
بەپێی سەرچاوە هەواڵنیرییەکان، لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە، ژمارەیەک لە کوڕان و کچانی شاری مەریوان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لە دژی قەدەغەکردنی پاسکیل سواری ژنان و فەتوای پێشنوێژی مەریوان جارێکی تر ناڕەزایەتیان دەربڕی.
کوڕان و کچانی مەریوانی بە سواری پاسکیل لە مەیدانی ئیستادیۆمی ئەو شارەوە، بەرەو زرێبار بەڕێ کەوتن، بەڵام هێزە ئەمنیەکان ئەو کارەی جەوانانی مەریوانیان ئاستەنگ کردووە و لانی کەم ٢ کەسیان دەستبەسەرکردووە و دواتر ئازادیان کردوو.
جێی بیرهێنانەوەیە کە هەفتەی رابردوو هێزە ئەمنیەکان ئاستەنگیان بۆ ژنانی جەوانی مەریوان، کە دەیانویست بە دووچەرخەسواری پشتیوانیی خۆیان لە هەوڵی پاراستنی ژینگە دەرببڕن ،ئەمەش ناڕەزایەتی بەربڵاوی چالاکان و ژنانی مەریوان و رۆژهەڵاتی کوردستانی بەدوای خۆیدا هێناوە.
(ش ب)