١٥٠ ژن لە شاری منبج بەشداری YPJ دەبن

19:48

ژنها

ناوەندی هەواڵ - لەماوەی چوار مانگدا ١٥٠ ژنی گەنجی شاری منبج بەشداری ناو یەکینەکانی پاراستنی ژنانYPJ دەبن.

ئەو ژنانەی لە ئەقڵیەتی سەردەست و پیاوسالاریانەی داعش ڕزگاریان دەبێت پەیوەندی بەشەرڤانای یەکیەنەکانی پاراستنی ژنانەوە دەکەن. ژنان ڕادەگەیەنن ئەوان دژ بە چەتە دڕندەکانی داعش بۆ بەرگری کردن لە خاکی خۆیان و بۆ ئازادی خۆیان چەکیان هەڵگرتوە.

غالیە نیماد، فەرماندەی ئەنجومەنی سەربازی منبج، بە ئاژانسی هەواڵی هاواری ڕاگەیاندوە کە لەماوەی چوار مانگدا ١٥٠ ژنی گەنج لە شاری منبج و دەوروبەری پەیوەندیان بە شەرڤانانی یەکینەکانی ژنان(YPJ) کردوە، ژمارەیەکی زۆریش لەو ژنانە بەشداریان لە هەڵمەتی ئازادکردنی شارەکەیان کردوە کە لە ٧٠ مین ڕۆژی خۆی بە سەرکەوتووی بەڕێوەدەچێت.

هەروەها ژمارەیەکی زۆری ژنانیش بەشداریان لە خولەکانی پەروەردە کردوە لە ئاکادیمیاکانی سەربازی و هزری یەکینەکانی پاراستنی ژنان.

جێگەی ئاماژەیە کە ژنانی ڕزگار بووی دەستی چەتەکانی داعش لە شاری منبج بە فڕێدان و سوتاندنی چارشێوە ڕەشەکانیان خۆشحاڵی خۆیان دەردەبڕن.

ئۆپراسیۆنی فەرماندە فەیسەل ئەبولەیلا لەلایەن ئەنجومەنی سەربازی منبج لە ڕۆژئاوای کوردستان بۆ ئازادکردنی شاری منبج دەستی پێکرد و لە ٧٠ مین ڕۆژی خۆیدا زیاتر لە %٩٠ ی شارەکە کۆنتڕۆڵ کراوەتەوە.

(ش ب)