ئەفغانستان، ژنێکی والی لە بەرامبەر ئەقڵیەتی کۆنەپەرستی تێدەکۆشێت

12:18

ژنها

ناوەندی هەواڵ – مەعسومە موراد، والی ویلایەتی دایکوندی ئەفغانستان خۆشحاڵە بەوە وەک ژنێک لە دژی ئەقڵیەتی پیاوسالای ئەفغانستان تێدەکۆشێت.

بە گوێرەی هەواڵێکی سایتی لیبەرشن، لە شاری دایکوندی کە دوورە لە ناوەندی وڵاتی ئەفغانستان یەکەم والی ژن بەناوی مەعسومە مورادی سەرەڕای هەموو گوشارە ڕێبەر ئایینیەکان و کۆت و بەندەکانی ئەقڵیەتی پیاوسالاری کە لەو وڵاتە سەروەرن، سورە لەسەر خەباتەکانی و بەسەرکەوتووی ئەرکەکەی بەڕێوە دەبات.

مەعسومە بەر لە ساڵێک لەلایەن سەرۆکۆمار (ئەشرەف غانی) بۆ پۆستی والی ئەو ویلایەتە دەستنیشان کرابوو، بەڵام ئەو بڕیارەی سەرۆک کۆمار ناڕەزایی زۆری ڕێکخراوە، ئیسلامیەکان و رێبەرە ئایینیەکانی لێکەوتبووەوە.

هەر ئەو سەرچاوەیە ئاماژە بەوەش دەکات کە مەعسومە بە هەموو هێز و توانای خۆیەوە بە جۆشێکی مەزن خەباتەکانی بەڕێوە دەبات.

مەعسومە لەو بارەیەوە دەڵێت: "مرۆڤ ناتوانێت لەناو هەموو ئەو دژبەریەدا وەک ژنێک خۆی بنوێنێت، من ئەو ژێردەستیەم قبوڵ نەکردوە کەلەسەر ژنان فەرز دەکرێت."

لە وڵاتی ئەفغانستان دوای ساڵی ٢٠١١ و ڕوخانی ژڕێمی تاڵیبان ژنان هەندێک لە ژنان توانیان خۆیان لەژێر سیستەمی دەسەڵاتی پیاوسالای دەربێنن و هەنگاوی گرنگیان ناوە، لە سەر ئەرکەکانی مەعسومە داوگلاس کێه، بەرپرسی بەرنامەی گەشەسەندنی نەتەوە یەکگرتوەکان لە ئەفغانستان ڕایگەیاند بەهۆی زاڵ بوونی دابونەریتە کۆنەپەرستەکان کەس ئامادە نیە لەو وڵاتە ژنێک وەک والی پەسند بکات. بەڵام دەبێت هەموو کەسانی خاوەن بەرپرسیارێتی، پشتیوانی ژنان بکەن.

دوای ئەوەی ئەشرەف غانی لە ساڵی ٢٠١٤ چووە سەر حوکم، چوار وەزارەتی بۆ ژنان تەرخان کرد، هەروەها ساڵی ڕابردووش بۆ یەکەم جار ژنێک وەک سەرۆکایەتی دەستوری بنەڕەتی هەڵبژێردرا، بەڵام لە پەرلەمان ئەمە پەسەند نەکرا و پیاوێک لە جێگەی دەستنیشان کرا.

(ش ب)