پۆلیسی تورکیا هەڵیکوتایە سەر بارەگاکانی 'هەدەپە'

12:36

ژنها

ئەستەنبۆل - تیمە تایبەتەکانی پۆلیسی تورکیا هێرشیان کردە سەر بنکەکانی هەدەپە لە شاری ئەستەنبوڵ و شارۆچکەکانی دەوروبەری و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەو پارتە-شیان دەستگیرکرد.

بەیانی ئەمڕۆ پۆلیسی دەوڵەتی تورکیا هێرشی کردە سەر بنکەیەکی هەدەپە لە گەڕەکی تارلاباشیەی شاری ئەستەنبوڵ و چەند شارۆچکەیەکی تری ئەستەنبوڵ.

تیمە تایبەتەکانی پۆلیس دەرگای بنکەکەی هەدەپەیان لە گەڕەکی تارلاباشیە، شکاند و بەزۆر ڕۆشتنە ژوورێ، چەند کاتژمێر لەناو بنکەکەدا پشکنینیان کردووە و کەل و پەلی ناو بیناکەیان پەرش و بڵاوکردۆتەوە.

هەروەها تیمەکانی پۆلیسی تورک، هێرشیان کردە سەر بنەکەکانی هەدەپە لە شارۆچکەکانی بەیۆغلو، ئەسەنیورت، سوڵتان گازی، باخچەڤلەر، باخجڵار، ئاڤجڵار، ئارناڤتکۆی، باشکشەهر، ئەسەنلەر و گازی عوسمان پاشا.

لەم هێرشانەدا، زیاتر لە ١٥ کەس دەستگیرکراون.

( ش ب)