لەبەرامبەر سوتانی ١٤ منداڵ، وەزیری تەندروستی دەستی لەکار کێشایەوە

13:00

ژنها

ناوەندی هەواڵ - بە هۆی ئاگر کەوتنەوە لە نەخۆشخانەیەکی شاری بەغدا ١٤ منداڵ سوتان، وەزیری تەندروستش لە بەرامبەر ئەمە دەستی لە کار کێشایەوە.

له‌سه‌روبه‌ندی سووتانی ١٤ منداڵی ساوای عێراقی له‌ نه‌خۆشخانه‌ی (یه‌رمووك) له‌ به‌غدا، عه‌دیله‌ حه‌مموود، وه‌زیری ته‌ندروستی عێراق له‌كاتی به‌شداریكردن له‌ به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنیدا ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له‌ پۆسته‌كه‌ی راگه‌یاند.

سەرلەبەیانی رۆژی ١٠ی ئەم مانگە لە نەخۆشخانەی یەرموک لە بەغداد کە تایبەتە بە منداڵان، ئاگرێک کەوتەوە و بە پێی ئامارەکان تا ئێستا ١٤ منداڵی تازە لەدایکبوو گیانیان لەدەستداوە.

عادیالە مەحموود لە ساڵی ١٩٦٧ لە پارێزگای میسان لە دایکبووە، هاوسەرگیری کردوە و دایکی منداڵێکە، ئەو سەرۆکی لیژنەی تەندروستی و ژینگە بووە لە یەکەمین ئەنجومەنی پارێزگای میسان دوای روخانی رژێمی سەدام، هەروەها بۆ ماوەی سێ خول ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بووە.

( ش ب)